12/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پیلانێكی كوشتنی مالیكی ئاشكراده‌کرێت
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسێکی ئێرانی، حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ رێكخراوی قاعیده كردووه بۆ كوشتنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، بڵاویكرده‌وه: پیلانگێڕییه‌كه‌ی به‌عس و قاعیده بۆ كوشتنی مالیكی و سه‌ركرده دیاره‌کانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه داڕێژراوبووه.
وه‌ده‌شڵێت " ئه‌مریكاش ئاگاداری پیلانهكهیه".
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی موسه‌وی، راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران، بێ ئاگایی خۆی له پیلانێكی له‌و جۆره راگه‌یاند كه راپۆرته ئێرانییه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن .