رۆژهەڵات ناساهەستاون بەشێواندنی ئیسلام و ناشرینکردنی تالەوریگەیەوە گومان بۆموسوڵمانان دروستبکەن و ئیسلامێکی شێواویش بگاتە رۆژئاوا هەتا موسوڵمان نەبن و بەوجۆرە لەئیسلام تێبگەن کەخۆیان دەیانەوێت،بۆنمونە رۆژهەڵاتناس ( جۆرج سیل ) هەستاوە بەوەرگێرانی قورئان بۆزمانی ئینگلیزی لەساڵی (١٧٣٦)ز لەپێشەکیەکەیدا دەڵێت : قورئان محمد خاوەنیەتی و خۆی دایناوە ، لەلایەکی ترەوە هەستاوە بەگۆرینی هەموو (یاأیهاالناس)ە کان بۆ (یاأیهاالمکە) بۆئەوەی عالەمی بوون لەقورئان دابرنێت ، قصەی بەحیرا زۆرجار گەرم دەکرێتەوەو چەندین رۆژهەڵاتناس وتویانە بەحیرا قورئانی فێری محمد کردوە ، ئەمرۆش لە کوردوستاندا ئەم قسەیەزۆر دووبارەدەکرێتەوە ، لێرەدا بەکورتی شەن وکەوێکی ئەو قسەیەدەکەین(بەحیرا محمدی فێری قورئان کردوە) تابزانین ئەم وتەیە راستە ؟ یان وتەیەکی بێ بنەمایەو هیچی بەسەر هیچیەوە نیە .
لە مێژووی تەبەریدا هاتوە ، لەتەمەنی (٩)ساڵیدا پێغەمبەر لەگەڵ ئەبو تاڵیبی مامیدا چوە بۆسەفەر بۆشام ، لەبوصرا راهیبێك دەیبینێت بەناوی (بەحیرا) سەیردەکات پەڵەهەورێك سێبەری بۆ مناڵێك کردوە لەناو کاروانەکەدا ، بەحیرا کاتێك ئەمە دەبینێت خواردنێکی زۆر دروست دەکات و بانگیان دەکات بۆ نان خواردن ، سەیری نێوشانەکانی پێغەمبەر دەکات مۆری نوبوەت دەبینێت ، بەئەبوگالب دەڵێت بی گێرەرەوە بازیانی پێنەگەیەنن ، لەریوایەتێکی تردا دەڵێت : بەحیرا هات و دەستی پێغەمبەری گرت و وتی : ئەمە گەورەی جیهانە ، ئەمە نێردراوی پەروەردگاری جیهانە ، ئەمە رەحمەتە بۆجیهان ، گەورەکانی قورەیش وتیان چۆن دەزانی ؟ بەحیرا دەڵێت : بەلای هەربەرد و دارێکدا دەرۆشت سوجدەیان بۆدەبرد ، ئەوانیش تەنها سوجدە بۆ پێغەمبەران دەبەن ، وە دەزانم پێغەمبەری کۆتایی لەشێوەی سێودا زیادەیەک لەنێوشانەکانیدا هەیە . (١)
کەواتە ئەگەرراستی سەنەدی ئەم ریوایەتانەمان سەلماند دەبن بەبەڵگە بۆپێغەمبەرایەتی محمد (صلی الله علیه وسلم)
ئەو ریوایەتانەی لەو بارەیەوە هاتون ، رەخنە لەسەنەدەکانیان گیراوە (زەهەبی لە تەریخ ئیسلامدا ، ج١ ، ص ٥٥ _ ٦٠ ، نەدەوی لە سیرە النبویە ، ص ١٠٣ - ١٠٥ ، عمادالدین خلیل لە دراسە فی سیرە ، ص ٣٩ - ٤٠ ، ص٢٧١ - ٢٧٢ ، محسن عبدالحمید لە تحقیق قصە بحیری ، مجلە جامعە ، عدد ٤ ، ص ٦٩ - ٧٣ ) (٢)
کەواتە ئەوانەی دەڵێن قورئان بەحیرا فێری محمدی کردوە پشت بەچی دەبەستن ؟ من دەڵێم هیچ ، بابزانین چۆن
بەحیرا ئیقراری پێغەمبەرایەتی محمد دەکات ، ئەگەر دانمانا بەو ریوایەتانەدا دەبێت دان بنێین بە ئیقرارەکەی بەحیرادا ، وە بەحیرا بۆماوەیەکی کەم لەگەڵ پێغەمبەردا قسەی کردوە بەئامادەبونی بەشداربونی کاروانەکە ، کەواتە ئەگەر قسەیەکی بۆبکردایە دەبوو قورەیشیەکان بیاندایەبەرویدا لەکاتێکدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کرد ، دەبوایە بیانوتایە خۆتۆ هەرقسەکانی بەحیرا دوبارەدەکەیتەوە ، هەمومان دەزانین فێربونی زانست و زانیاری بە سەعات و دوسەعات و رۆژ و دوو رۆژ نابێت ، دەی چۆن دەبێت لەماوەیەکی کەمدا بەحیرا ئەو هەمو شتەی فێری پێغەمبەر کردبێت ؟!
ئەگەر بەحیرا شتێکی فێری پێغەمبەر بکردایە دەبوو هاوەڵاکانی شتێکیان بدرکانایە ،ئاشکرایە هاوەڵانی پێغەمبەر هیچ کردارو گوفتارێکیان کەلێ بیستبێ فەرانۆش نەکردوە بەڵکو هەمووشتێکی پەیوەندیدار بەو زاتەوە تۆمار کراون لەکتێبەکانی سیرەو مێژوو کتێبەکانی حەدیس بەریوایەتی جیاجیا .
لەقورئاندا باسی زۆر بابەت کراوە چەندین تەشریعات و یاسای وای لەخۆ گرتوە کەبەهیچ جۆرێ برواناکرێت لە بەحیرا یان یەکێکی تری وەرگرتبێت ،بەڵکو زۆرجار قورئان رووداوە مێژوویی وئاینیەکان بەپێچەوانەی تەورات وئینجیلەوە دەگێرێتەوە ،کەناودارن بەعەدی دێرین و عەهدی نوێ .
قورئانی پیرۆز ئایەتەکانی بەگوێرەی رووداوو پێویستی کات نازڵ بووە ،نازڵ بوونەکەشی لەماوەی (٢٣) ساڵ بووە حەزرەتی محمد قورئانی بەیەک جار نەهێناوە ، وەك ئەو کتێبانەی نوسەرێك دەینوسێت و ماوەیەک پێیەوە خەریك دەبێت و دواتر پاک نووسی دەکات و ئەمجا بڵاوی دەکاتەوە ، ئەوەش بۆخۆی جیاوازی قورئانە لەگەڵ کتێبەکانی ترداو دەردەکەوێت نەقسەی بەحیرایەو نەقسەی محمد بەڵکو وەحی خودایە .
بەحیرا یەکێک نەبوە لەزمان پاراوانی عەرەب و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغەمبەرایەتی بەزمان پاراوو رەوانبێژ ناوی دەرنەکردبوو ، دەی کەوابێت بەلاغەتی ئەم قورئانە لەکوێوە هات ، کەعەرەبەکان نەیان توانی نمونەی سورەتێکی بهێنن .
ئەگەر بەحیرای راهیب ئەو پلەبەرزەی لەزانیاری و رەوانبێژی و بەلاغەتدا هەبووبێ بۆچی لەسەردەمی خۆیدا ئەم بلیمەتیەی خۆی دەرنەخستوەو خۆی پێ نەکردوە بەسەرۆک و پیاو ماقوڵی نەتەوەکەی؟ ئەو کەبلیمەتێکی ئاوابێ چۆن رازی دەبێ کەمسکێن و ژێر دەستەی خەڵکی بێت.
یان بۆچی پاش ئەوەی کەموحمەد (دروودی خوای لەسەر)پێغەمفەرایەتی خۆی چەسپابدو سەرکەوتنی بەدەست هێنا بۆچی بەحیرا نقەییەکی لێ نەهات و نەی گووت :بابە ئەوە قووتابی منەو فێرم کردووە ،ئەوەبلیمەتی و هوبەری منە . ٣
رەنگە هەندێك بڵێن محمد بەنهێنی سەردانی بەحیرای کردوەو بۆماوەیەکی زۆر دەرزیلاخوێندوە ، ئەمە قسەیەکی بێ مانایە ، چونکە ، شاری مەکە (١٢٧٢ ، کیلۆمەتر) لە بوصراوە دوورە ، ئەگەر سەیارەیەک بەخێرایی (٨٠ کم لە سەعاتێکدا) بروات بەبێ وەستان ، (١٦) سەعاتی پێدەچێت تابگاتە بوصرا ! ئەی بە وڵاخ و پیادەیی دەبێت بەچەندێك گەیشتبن ؟! دەی ناکرێت ، بڵێین شەو رۆشتوە یان و دوو سێ رۆژ رۆشتوەو دوایی بەنهێنی هاتۆتەوە ئەمە ناگونجێت ، لەلایەکی ترەوە بەپێی ریوایەتەکان تەمەنی پێغەمبەر (٩ یان ١٢)ساڵ بوە ، دەی ساڵێ تێ پەری دوان تێپەری دە تێپەری بیست تێ پەری ئەو مناڵە هەرهیچی نەوت دوای (٢٨ ۆ ٣١)ساڵ ئەوکات پێغەمبەر وەحی بۆدێت و بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات ، دەی دەبوو لەوماوە زۆرەدا شتێکی بوتایە بەڵام هیچی نەوت تاتەمەنی ، (٤٠)ساڵی .
١- صحیح تأریخ الطبری ، ج١ ، ص ٣٥٥ - ٣٥٧
٢- دراسات فیتمیز الامە الاسلامیە و الموقف المستشرقین منه ، د. اسحاق السعدی ، ج٢، ص ٥٦٧، پەراوێزی ٢
٣- پوختەی ئاینی ئیسلام ، عفیف طبارە ، و. ملا محمود گەڵاڵەیی ، ل ٨١٥ - ٨١٩