07/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كازم شەمەری: ئەمریكا بەدوو رووەوە كاردەكات
كازم شەمەری پارلەمانتاری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پارلەمانی عێراق رایگەیاند "ئەمریكا بەدوو رووەوە كاردەكات، جارێك بەپاساوی ناواقیع هاوكاری داعش دەكات و چەك و تەقەمەنییان بەفرۆكە بۆ دادەگرێت و رۆژێكی دیكە بەسەختی بۆردومانی بنكە و حەشارگەكانیان دەكات".
وتیشی "مەترسی تیرۆر تەنیا لەسەر عێراق نییە و بۆسەرجەم وڵاتانی ناوچەكەیە و بۆیە ئەوە دەخوازێت سەرجەم وڵاتان لە ئاست بەرپرسیارێتی بن و هاوكاری عێراق بكەن لەم شەڕەیدا و هاوكات نیگەرانی خۆشی بۆ هەڵویستی ناروونی ئەمریكا لە مەسەلەكە دەربڕی".