08/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێم وەفدێكی سەربازی دەنێرێتە بەغداو له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی عیراق كۆبوونه‌وه
ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەرێكەوتن‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی عیراق كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی "گرنگ و پێویست" رێككه‌وتن.
ئامانجی سەردانەكە "بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری‌و ناخۆی عێراقی فیدراڵ، كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ‌و وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لەكەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ، مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە، فەریق شیروان عبدالرحمان ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم‌و فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە‌و لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو شاری بەغدای پایتەخت بەرێكەوتن".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كاراكردنی كاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوولا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.