08/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
محەمەد فایەق: ڕێگە بە تێپەڕبوونی هاووڵاتییانی عەرەب بۆ هەرێمی كوردستان نادرێت
“محەمەد فایەق”، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دووزخورماتوو ڕاگەیاند، لە لایەن یەكێك لە بازگە سەرەكییەكانی دەروازەی شارۆچكەی دووزخورماتوو، كە ئێستە بە دەست هێزەكانی سەر بە هەرێمی كوردستانەوەیە، ڕێگری لە تێپەڕبوونی هاووڵاتییانی عەرەب لە بەغداوە بۆ كەركووك و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان كراوە.
وتيشى، ئەم ڕێگری كردنە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ماوەیەكە لە دەروازەی شاری بەغدا، بە تایبەت لە بازگەی (شەعب)، كە بە دەست چەكدارە شیعەكانەوەیە، ڕێگری لە تێپەڕبوونی هاووڵاتییانی كورد بۆ ناو بەغدا دەكرێت.