08/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی رابردووی رابوون
(خوێندنه‌وه‌ی میراتنامهكان)
-- هه‌ڵقه‌ی سێیه‌م --
دووه‌م : بانگه‌وازو سیاسه‌ت .. راونانی یه‌كه‌م و له‌ده‌ستدانی دووه‌م!.
بانگه‌وازو په‌روه‌رده‌و وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هره مرۆییه‌كان له ئاسته‌كانی تاك و خێزان و شانه‌كان له سنوری مزگه‌وته‌كان و قوتابخانه‌كان و لادێكان هه‌تا ببنه مرۆڤی نمونه له ئه‌خلاق و ئینتیما بۆ ئیسلام و پاشان كاركردن بۆ بزاڤی ئیسلامیی هه‌رله سه‌ره‌تاكانی رابوونه‌وه، له‌هه‌ر دوو قۆناغی ژێرزه‌مینی (رۆژگار رژێمی پێشوو)و سه‌رزه‌مینی دوای نه‌مانی رژێم، هه‌تا ناوه‌راستی نهوهدهكانيش خه‌مێكی گه‌وره بوو بۆ زۆرێك له مامۆستا و مورشیده په‌روه‌رده‌یی و بانگهوازییهكان، به‌ڵام بۆ پرۆژه‌ی سیاسی شه‌رعییانه‌ی دوورهاوێژو (نهخشهههنگاو)ی سیاسیانه‌و خوێندنه‌وه‌و سه‌رنجی قوڵ له داهاتوو بهتهفسیرو ته‌سه‌وره ئیجتیهادییه وه‌حیی خوازییهكهوه گه‌لێك بێ تفاق و ده‌م بهسراوو نه‌خوێنه‌وار بووین!.
هه‌تا ئه‌مرۆش ئه‌و نه‌خوێنه‌وارییه زۆرینه‌ی زۆری ژیان وژینگه‌ی كاروكاردانهوهی سیاسیه سه‌ركرده‌و بنكردهكانی (رابوون)ی گرتووه‌ته‌وه‌و له باشترین حاڵه‌تی كاراییاندا یان بێده‌نگن و خواخوايانه كه‌س پرسیاريان لێ نه‌كات، یان واق و وڕ ده‌وه‌ستن هه‌تا بزانن خهڵكیتر چی ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به دوایانا برۆن، یان ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێسته‌كان ئه‌وه‌نده (تیشپهری) يان (كولڕهوی) يان (بێباكیی) تێدایه خه‌لك ناتوانن بێ دوو دڵی (ئیسلام) و (نا ئیسلام) و (ئيسلاميی) و به (ئیسلامیی كرا‌و) له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه له تهسهوهرو ته‌وه‌قوع و روانینیان بۆ شته‌كان و دوای شته‌كان و مرۆڤه‌كان و پێناسه‌یان بۆمرۆڤه‌كان له چاوو ده‌می حیزب و باڵ و مألهكانی (رابوون)ه‌وه !.
ناشكرێت له خۆهه‌ڵقورتاندن يان قايل بوون و قبوڵكردنی خۆهه‌ڵقورتاندنی زلدهوڵهت و وزلحیزبهكان تێی قوچێنین و چاوی لێداخهین، شتی جوان و هه‌ڵوێستی باشی جارجاره‌ش ناشارێته‌وه!، رابوونی جاران سه‌ركه‌وتوویه‌كی بواری بانگه‌وازو په‌روه‌رده بوو، به‌ڵام شه‌ل و نیمچه شهلهلێكی بگاری فیكری سیاسی و په‌یامی سیاسی بوو. ئه‌و شه‌ل و نیمچه شهلهلیه سیاسیانه به‌رده‌وامه تائه‌مرۆ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش بانگه‌وازو قوڵكردنه‌وه‌ی فیكریی ئیسلامییانهو بهپێوهركردنی وه‌حیی بۆ هه‌موو كایه‌كان كاڵتر بوونه‌ته‌وه‌و شه‌رم وشكۆ له ناساندنی ئیسلامه‌تی به پێناسه گشتیه‌كه نمره‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت له خۆناساندن وه‌ك ئوممه‌تێك كه په‌یام و پرۆژه‌ی هه‌یه به پێی ده‌قه‌كان وعه‌قڵه ئیجتیهادیيهكان بۆ گشت مرۆڤه‌كان و ته‌واوی كون و قوژبنه‌كانی ژیان!.
پێشتر ووتم كه سێ جۆر (ئیسلامه‌تی)هه‌یه نه‌ك (ئیسلام)، ئیسلامه‌تی مه‌به‌ستم پێی ئه‌و ئیجتیهاده فیكری و فه‌لسه‌فی و فیقهی و فیعلیانهیه كه به درێژایی ته‌مه‌نی ئیسلام مرۆڤه موسڵمانه‌كان له سایه‌ی وه‌حییدا به‌رهه‌میان هێناوه‌و له به‌شێكیدا سه‌ركه‌وتوو بوون و قه‌ره‌وڵی باشیان له ئامانجه‌كان گرتووه‌و لهبهشهكهیتردا ژێركهوتوون و ئامانج گیرییان كه‌م وكورت یان سه‌روخواری كردووه، هه‌ندێك جاریش به ته‌واوی هه‌واوهه‌وه‌س په‌رستیه‌وه سه‌روملی ده‌قه‌كانی قورئانیی و نه‌به‌وییان گرتووه‌و بۆ مه‌به‌ستێكی دینی شێوێنراو یان مه‌رامێكی دونیایی سه‌پێنراو كه‌بووه‌ته هیوایه‌تیان به‌كاریانهێناوه !.
به‌ڵام (ئیسلام) ئه‌و ده‌قه پیرۆز‌و پڕ په‌یامانه‌یه كه له قورئان و سوننه‌تی سه‌لمێنراودا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و كه‌س بۆی نیه‌و بۆی ناچێته‌سه‌ر گه‌مه‌ی پێبكات و زۆر‌و كه‌می بكات، هه‌وڵێكی گه‌وره گه‌وره‌ش هه‌یه هه‌تا ئه‌م دوو حه‌قیقه‌ته جیاواز- كه‌لامی وه‌حیی و كه‌لامی مرۆڤ- وهه‌میشه دوو ره‌گ وره‌نگه تێكه‌ڵ بكه‌ن و به یه‌كسانی له ژێر فشاری زه‌مان و مه‌كان و ئینساندا بیكه‌نه یاریگای ئاره‌زووه مێگهلیهكانیان.
خه‌ڵكی خاوه‌ن په‌یامی ئیسلامیی و رابوونیی كه له‌شێوه‌ی رێكخراو‌و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆدا كۆبووونهتهوه و به‌وانه‌شه‌وه كه به گاڵه گاڵ و قڕه‌و فڕه ئیسلامیان له ده‌ست و ده‌مدا هه‌ڵگرتووه و ههڵپروكاندووه له‌به‌رامبه‌ر زۆرێك له زاراوه‌كان وه‌ڵامیان هێشتا ماوێتی ئاوی دڵ بدات وعه‌قڵ ئه‌سیر بكات له‌و زاراوانه‌ش وه‌كو :
بانگه‌وازو سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌و ئازادی و شورا‌و ده‌وڵه‌تی سهربهخۆو ((دیموكراسی)) و یه‌كسانی و مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و ئافره‌تان به تایبه‌تی وهاووڵاتی بوون و جیهادی شه‌رعی وهاوپه‌یمانێتی وعه‌لمانیه‌ت و ئوممه‌ت و به رۆژئاوایی كردن و عه‌ره‌باندن و بهشیعهكردن و توركاندن و ئاشتی و سه‌له‌فیه‌ت و بیدعه‌ت و كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كان و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌و وه‌لی ئهمرو خیلافه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ق وسنوری ئیجتیهاد وده‌یان –ئه‌گه‌ر سه‌دانیتر نه‌بێت- چه‌مكی گه‌وره‌و لێوان لێ‌ون له مه‌به‌ست ومه‌عنا. خاوه‌ن په‌یام و په‌یام پروكێنهرهكانیش بۆ ناساندنی ئه‌و زاراوانه چه‌ند جۆرێكن :
یه‌ك : (تیژره‌و)هو به ده‌گمه‌ن ئاسۆیه‌كی روون و به‌رین ده‌بینیت له ئیسلام بینی و جیهانناسی و ره‌وره‌وی مرۆڤ گۆرینداو زۆرجارههست به‌غیابی عه‌قڵ ده‌كه‌یت له بریارو هه‌نگاوه‌كانیدا.
دوو : (كولڕهو)هو ئه‌میش ئه‌وه‌نده باریك ولوسی كردووه‌ته‌وه زۆرجار خه‌ریكه ئیسلام وون ده‌بێت له‌پێش چاوت و هه‌ست ده‌كه‌یت ده‌قه‌كانی وه‌حیی له دووره‌وه رۆڵی چاودێرێكی بێ ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه .
سێ : (بێ باك) وبێ خه‌مه‌و له‌وه‌ی چی له‌و دونیایه ده‌گوزه‌رێت وهیچ دڵی ناجوڵێت بۆ به‌شداریه‌كی مه‌یدانی له راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك یان پشتیوانی كردنی راستی و راستگۆیهك .
چوار : (چوست و چالاك) و هه‌موو هه‌وڵێكی خه‌رج ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو چاوگه‌ی وه‌حیی وعه‌قڵی ئیجتیهادی له ماڵ و مه‌ڵبه‌نده مرۆیهكاندا رۆڵی خۆی ببینێت و خاوه‌نی بڕیاری كۆتایی بێت .
ئه‌م جۆره‌ی چواره‌میان هێشتا بارودۆخه فیكری و فیقهی و فهههنگیه رابوونیه ئیسلامییه‌كه ئاماده نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك تهییارو باڵدا كۆببنه‌وه، ته‌ماوی و لێڵیش نیه كه ئه‌وانه په‌رش وبڵاون ونه‌یانتوانیوه له‌به‌ره‌و باوانێكدا كۆ ببنه‌وه.
سیاسه‌ت وبانگه‌واز چه‌ند ساڵێكی كه‌مه لای كه‌مینه‌یه‌ك له خاوه‌ن بریارو(گوێ به ده‌سته‌كان)ی ناو حیزبێكی ناو (رابوون) كراوه‌ته دوو دژ به‌یه‌كتر به شێوه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌یان بۆیان هه‌یه كه ئاكامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی كاری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ڕێوه ده‌بات پێویست ناكات كاری بانگه‌وازو ئامۆژگاری بكات و ئایه‌ت و فه‌رمووده بخوێنێته‌وه!. هه‌روه‌كو بانگه‌وازو كاری بانگخوازیی بریتی بێت له قاڵه‌و ناڵه‌ی مه‌لایان وخوێندنه‌وه‌ی قورئان به مانا بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی وشیوهنكارییهكان، ئه‌و خراپ روواندنه بۆ بانگه‌وازو ناشیرین چاندنه‌ی رۆڵی بانگخواز له مێشك و مێڕگی مرۆڤه‌كانی (رابوون) و ئه‌وانیتر جۆرێك له شێواوی له فیكر‌و به‌رهه‌مه فیكرییه‌كاندا دروست كردووه و سیاسه‌ت و بانگه‌وازی خلیسكاندووه بۆ چوار جۆر مرۆڤی نهگونجاوو دژ به یه‌كتری :
1- مرۆڤێك هه‌یه نه كاری سیاسی و نه‌كاری بانگه‌واز وه‌كو خۆی ناكات و هه‌ردوكیانی په‌ك و پروكاندووه،.
2- دانه‌یه‌كی دی هه‌یه كاری سیاسی ده‌كات و وه‌لێ بانگه‌وازی ناوه‌ته لاوه‌و زۆرجاریش هه‌ر رووی نایه‌و نایه‌وێت هیچ كوێی له هه‌ڵگری بانگه‌وازی ئیسلامیی بچێت و به‌وه‌ش سیاسه‌ته‌كه‌ی سهقهتاندووهو بۆن و بهرامی شه‌رع و شه‌رعیه‌تی لێوه نایه‌ت و نابێت.
3-ئهوێكیتر بانگه‌واز ده‌كات و كه‌مه كه‌مه ئامۆژگاری و په‌خشاندنی زانسته شه‌رعیه‌كان و هه‌ندێك له چاكه‌و چاكاندن ده‌ناسێنێت، به‌ڵام زه‌لكاوی سیاسه‌ت و زێرابی سیاسیه هه‌لپه‌رسته‌كان گه‌ل و نیشتمانی تێدا بخنكێت گوێی لێنیه‌و خۆی به خاوه‌نی هیچێكی ئه‌و خاك و خه‌ڵكه سته‌م لێكراوه نازانێت!.
4-ئه‌مما هه‌ندێك ئاده‌میی به‌هره‌مه‌ند كه مێشكی موسڵمانێتی خۆیان راداوهو رووی به رووی هه‌موو ژانێكی فیكری ده‌بنه‌وه، بۆ فراوان بوونی ژیری و فرین بۆ ئاسۆیه‌كی به‌رین و به‌رزتر له پێگه‌یین و پایه‌داری عه‌قڵیی توانیویانه هه‌م بانگه‌وازو هه‌میش سیاسه‌ت وه‌ك په‌لكی ژنان و پارووی جواو به‌سه‌ریه‌كدا بشێلن وكائینێكی كامڵ بسازێنن كه‌هه‌م بانگه‌وازو سیاسه‌ت و هه‌روه‌ها بانگخوازو سیاسی پێكه‌وه له تابلۆیه‌كدا نیشان بده‌ن كه كه‌سی سیاسیی ره‌حمه‌ت وعه‌دل و ئینساف و خواویستی و جددی بوونی بانگخوازیی لێ شۆڕ بێته‌وه‌و كه‌سی بانگخوازیش سه‌لیقه‌و هونه‌رو ئه‌زمون وچاوتیژی و وورده‌كاری و هۆشیاریی سیاسیی لێ ببارێت!.
ئه‌م جۆره‌ی چواره‌میش وه‌كو(چوست و چالاكه‌كه)ی پێشوو گشیان له حیزب و رێكخراوێكدا كۆم و گلیان نه‌خواردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو وه‌كو ئاردی بن دڕك و گۆشتی دزراو هه‌ریه‌كه‌و كه‌توونه‌ته ناوچه‌یه‌ك و ناوه‌ندێكه‌وه. خۆزگه ئه‌وانه‌ش كه باس له ماڵجیایی نێوان سیاسه‌ت و بانگه‌واز ده‌كه‌ن - جارجاریش ده‌بیسم ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان جیاكردنه‌وه‌ی شاره‌زا(پسپۆری)یه - ده‌یانتوانی حاڵیمان بكه‌ن كه ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ی دروستیان كردووه چۆن بۆمانی ده‌سه‌لمێنن، وا دیاره ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بانگه‌وازو سیاسه‌ت بكه‌نه پسپۆری و كه‌سیان بۆی نه‌بێت قسه له كار‌و به‌رنامه‌ی ئه‌ویتردا بكات، ئه‌گه‌ر وایه كه‌واته ئه‌وان باس له بڕوانامه‌و مامۆستایه‌تی و وانه‌و وتنه‌وه‌و جه‌وی زانكۆ‌و قوتابخانه ده‌كه‌ن!، نه‌ك به‌ڕیوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی و پشكداری له ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تداو له‌وێوه كه له‌وێوه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت ، ئه‌گه‌روایه ئه‌وه هیچ پێویست به‌و جه‌ده‌له لێڵ ومهبهستدارو بكوژی توانایانه‌ی نیه، چونكه من باسی به‌رپرسیارێتی به رۆحێكی بانگخوازانهو جیهادی دژه گه‌نده‌ڵی- گه‌نده‌ڵی فیكری و سیاسی و ئیداری ودارایی وهتد- به گیانێكی موسڵمانانه‌ی وهحییخوازانه ده‌كه‌م، هه‌روا قسه‌م بۆ به‌رقه‌راركردنی چاكه‌و پاكه‌و ساغكرداری و رێزی كات و پاپه‌ندیی به رێنمایی و رێبازی ده‌ست و ده‌م وگیرفان پاكی وراستگۆیی وئازایه‌تی له دركاندنی هه‌ڵه‌و ناساندنی كونه هه‌ڵه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی عه‌دل و یه‌كسانی و خوێندنه‌وه‌ی ماندوو بوونی هه‌موو كه‌سه‌كان بێ ره‌چاوی خزمایه‌تی و حیزبایه‌تی و ناوچایه‌تی و بنه‌ماڵه‌چێتی و زۆریتر له‌مانه ئامانجی گه‌وره‌ن و ده‌بێت له واقیعی ته‌وحیده‌وه هه‌ڵبقوڵێن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویسته خه‌ڵك تێبگه‌ن و بزانن كه تۆ ئیسلام په‌روه‌رده‌ی كردوویی و ئاماژه‌و ئاوازه‌كانت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه له ده‌وری ئه‌و په‌یامه به‌رزه‌و گه‌رانه‌وه‌یه بۆ لای په‌روه‌ردگار.
نابێت خه‌ڵك وا تێبگه‌ن كه تۆ پاڵنه‌رێكی ده‌زگایی یان ئینسانی رووت و قووت دوور له ئاینداری یان خه‌می گه‌ره‌ك و گه‌ل و نه‌ته‌وه به‌دوور له فه‌رمانی خودایی یان فه‌رمانی به‌رپرسێك بێ حزوری ته‌قواو ته‌قه‌للای خواپه‌رستی جێ به جێ ده‌كه‌یت!، ئه‌وه‌ی بووه‌ته ئه‌رك ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كار‌و پیشه‌و ئاماده‌كارییه‌ك مه‌به‌ست لێی نزیكتر بوونه‌وه بێت له خودای گه‌وره‌و گه‌رمكردنی دۆستایه‌تی نێوان خۆت و خودای مه‌زن بێت، خه‌ڵك پێویسته له‌و ئامانجه به‌رچاویان روون بێت كه تۆ خه‌ریكی چیت و مرۆڤه‌كان بۆ كوێ ده‌به‌یت، بۆئه‌مه‌ش باسمان له‌و كاتانه‌یه كه ئازادیی هه‌یه‌و ده‌توانی پشكت هه‌بێت له ده‌سه‌ڵات و جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمی و میللهیهكاندا وه‌كو ئێستا كه كه‌م وزۆرێك هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوان تێگه‌یشتنی من و ئه‌وان روون بوویه‌وه سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندی نێوان بانگه‌وازو سیاسه‌ت و وه‌كو خۆیان وه‌رگیران با بفه‌رموون كه‌سی پسپۆر پێبگه‌یه‌نن وقوتابخانه وزانكۆی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌نه‌وه.
لاباسێكی تر پێویسته بیخه‌مه سه‌ر(گڵكۆ)ی دووانه به شهڕدراوهكهی بانگه‌وازو سیاسه‌ت ئه‌ویش بهچاونوقاندن له قۆناغی بانگه‌وازو سیاسه‌تی رابونیهكان له سه‌رده‌می به‌عس و دواتری ساڵانی نێو ئۆردوگاكانی ئێران، ئه‌و دوو زه‌مان و مه‌كانه جیایه بێهه‌ڵه‌و هه‌ڵبه‌ستنی گرفت نه‌بوو به تایبه‌تی قۆناغی خێوه‌ت نیشینی وئاواره‌یی، ئه‌و جیاوازییه‌ش كه هه‌بوو له نێوان ئه‌و قۆناغه‌دا تا له عێراق و له‌ژێر سایه‌ی به‌عسدا بووین رژێمی به‌عس هۆكاری هه‌موو گرفته‌كانی ئاواره‌یی و گرتن و كوشتنی خه‌ڵك به گشتی و رابوونیهكان بوو به تایبه‌تی ، به‌ڵام له مه‌مله‌كه‌تی ئۆردوگا رابوونیهكان خۆیان بوو بوونه كێشه و كێشه‌نانه‌وه بۆ یه‌كتری!. جا دوو جیاوازییه‌و لاباسهكهی دووای راپه‌رینی كوردستان‌م نه‌خسته‌روو، له ساڵی (1991)وه هه‌تا ساڵی (2003) باڵ وتاقمه ئیسلامییه رابوونیهكان له‌سه‌ر سنوری یهكترو خه‌ڵكی یهكترو بوونی یهكترخۆیان فراوان دهكردو به شوێن وه‌همی شكۆی خۆیاندا له‌سه‌ر كه‌لاوه‌ی یه‌كتره‌وه سه‌رگه‌ردان بوون!، یانی هه‌وڵیان ده‌داو جه‌نگی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پاڵپاڵێنی مینبهرو میحرابی مزگه‌وته‌كانیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌ك بكه‌نه ئیسلامیی!، حیزبییه‌ك بكه‌نه حیزبی!، كادرێك بكه‌نه كادر!، موسڵمانێك بكه‌نه موسڵمان !. ئه‌و مرۆڤانه خۆیان له شوێنی‌تر موسڵمان و ئیسلامیی و كادر‌و رابوونیی بوون، به‌ڵام ململانێی براكان و خوشكه‌كان ده‌یویست دووباره چاپیان بكاته‌وه‌و بیانكاته‌وه به خۆیان !.
به‌ڵام له‌قۆناغی دواتر له ساڵی (2003)وه هه‌تا ئه‌مرۆ كۆتایی ساڵی (2014) دیارده‌كه هه‌تا ئهنازهیهكی باش گۆراوه‌و ده‌ركه‌وتنه ئیسلامییه‌كه رهنگێكیتری له‌خۆی گرتووه – هه‌رچه‌نده زۆری ماوه-وبه‌ڵام وه‌كو جاران ناتوانن له‌سه‌ر ماڵ ومهوقیعی یه‌كتر خۆیان جوان و براكه‌یان جوانه مه‌رگ بكه‌ن!.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك مه‌یدان هه‌یه وه‌كو مزگه‌وته‌كان ئه‌و ململانێی كه‌متر تێدا ده‌كه‌ن له چاو نه‌وه‌ده‌كاندا یان هه‌ر ده‌گمه‌نه له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵی به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی ئیسلامییه‌كان ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی كاروباری به‌شداری حكومه‌ت و په‌رله‌مانن و پهلدههاون بۆ ئیمتیازیی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌وه‌نده رۆڵی مزگه‌وتیان لا نه‌بووه‌ته خه‌م وه‌كو قۆناغه‌كانی رابردوو، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌یه ئهگهرژمارهی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێوه‌ر بێت بۆ گه‌وره‌و بچوكی بۆ كاری باڵ وبهرهكانی (رابوون) ئه‌وا ژماره‌ی حیزبیی وهه‌وادارانی حیزب ولافاوی پشتیوانی كاتی‌یان زۆربووه. ئه‌وه‌ی رابوردو ئێستا به‌دیداری گه‌یشتووین له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی رابوونیهكان هه‌م بانگه‌وازیان راوناو هه‌میش سیاسه‌ت به چه‌مكه ئوسوڵیی وچوار چێوه واقعییه‌كه، بۆیه ئه‌ركی نوێی نه‌وه‌ی نوێی ئیسلام ونوخبه رۆشنبیر‌و ده‌سته ئیجتیهادییهكهیه كه داڕشتنه‌وه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه بۆ فیقهی بانگه‌وازو فیقهی سیاسه‌تی شه‌رعی و ئاشت كردنه‌وه‌ی به یه‌كتر .