08/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆردی رۆژنامەنووسانی بزووتنەوەی ئیسلامی هۆشداری دەدەنە حیزبەکەیان
لە راگەیانراوێکی بۆردی رۆژنامەنووسانی بزووتنەوەی ئیسلامی کە کۆپیەکی دەست بزاڤ کەوتووە هۆشداری دەدەنە حیزبەکەیان لەوەی "بزووتنه‌وه له ناوخۆی خۆیدا تووشی ڕتووش و داخوران و لاوازیی و ئیداریی و سیاسیی بۆته‌وه و ئێمه شورا ده‌كه‌ین به به‌رپرسیاری یه‌كه‌م"
هەر لەو راگەیانراوەدا هاتووە "بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌مڕۆ ده‌بوو له هه‌موو كات زیاتر به ته‌نگ دۆخی خۆی و پێشهات و ئه‌گه‌ر و ڕووداوه‌كانه‌وه بوایه و مه‌رگی هێواش و بێده‌نگیی و گوتاركوژیی هه‌ڵنه‌گرتایه و لانی كه‌م له مه‌یدانه‌كه‌دا جێده‌ستی هه‌بوایه"
لەبەشێکی تری راگەیانراوەکەیاندا بەتوندی هۆشداری دەدەنە حیزبەکەیان و دەڵێن" ئێمه له بۆردی ڕۆژنامه‌نوسانی بزووتنه‌وه وێڕای ئاگاداركردنه‌وه و پێڕاگه‌یاندنی هۆشیاریی، به شورای بزووتنه‌وه ده‌ڵێین حه‌قی ئێمه‌یه ئیتر ده‌ست ببه‌ین بۆ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ییه و خراپتان وچاكتان چاكتر بكه‌ین "