09/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەکێک لە گۆمانلێکراوانی هێرشى سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ لە فەره نسا خۆی تەسلیمی پۆلیس کرد
بەپێی راپۆرتیكى کەناڵی ئەلعالەم، حەمید مراد تەمەن 18 ساڵە، کە یەکێک لە گۆمانلێکراوانی هێرشه كه بوو بۆسەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ لە فەره نسا کە تیادا زماره يه ك قوربانى ليكه وته وه، خۆی تەسلیمی پۆلیسی فەره نسا کرد.
دوو گومانلێکراوی دیکە کە دوو بران بە ناوی سەعید کواشی تەمەن 34 ساڵەو شەریف کواشی تەمەن 32 ساڵە، هەروەها لە دەست پۆلیسی فەره نسا رادەکەن. ئەوان لە پاریس لە دایک بوون و شارومەندی فەرانسەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار جەختی کردووەتە کە زۆرێک لە کەسانی نزیک بەم دوو برایە شەوی رابردوو دەستگیر کراون.