حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا پێشوازی لە نزیکەی ١٣ ھەزار پەنابەری عێراق و سوریا بکات
09/01/2015 نوسەر: bzavpress

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا پێشوازی لە نزیکەی ١٣ ھەزار پەنابەری عێراق و سوریا بکات

 لەبەرامبەر داواکارییەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا پێشوازی لە ١٠ ھەزار ئاوارەی سوری و ٣ ھەزار ئاوارەی عێراقی بکات، ئاماژە بەوەشدراوە کە پڕۆسەکە لە ماوەی سێ ساڵدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای پەنارانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە سێ ملیۆن ھاوڵاتی سوریا، بەھۆی بەردەوامی جەنگ و توندوتیژیی لە وڵاتەکەیان، ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ و جیھان بوون.
لەلایەن خۆشییەوە، کریس ئەلیکسەندەر وەزیری کۆچی کەنەدا رایگەیاندووە: وڵاتەکەی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە ئاوارەکانی سوریا عێراق دەکات