12/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتۆر به‌رهه‌م داوای راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن ده‌كات
دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای راگرتنی شه‌ری راگه‌یاندن ده‌كات.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح رایگه‌یاند كه یه‌كێتی هه‌وڵی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌دات و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ گۆڕان ئاسایی بكاته‌وه".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و خزمه‌تكردنی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه".
وتیشی "پێویسته هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن له‌دژی یه‌كتر رابگیرێت و تهشهیرو قسه‌و جنێودان به‌یه‌كتری به‌كارنه‌هێنرێت".
د.ع