ئـــارێــز عەبدوڵڵا: داوامان كردووه وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشتی کۆمیسیۆنی نەوت و گاز بكريت
10/01/2015 نوسەر: bzavpress

ئـــارێــز عەبدوڵڵا: داوامان كردووه وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشتی کۆمیسیۆنی نەوت و گاز بكريت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرایکرد کە داواکراوە وەزیری نەوتی عێراق لە کۆمیسیۆنی نەوت و گاز ئامادەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسە رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدادو چۆنییەتی جێبەجێکردنی.

له م باره يه وه ئـــارێــز عەبدوڵڵا  سەرۆکی کۆمسیۆنی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رايگەیاند: داوایان کردوە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو وەزیری نەوتی عێراق سەردانی کۆمیسیۆنەکەیان بکات بۆ وتوێژکردن لەسەر رێککەوتننامەی نێوان ھەرێم و بەغداد، پێویستە وەزیر خاڵەکانی ئەو رێککەوتننامەیە روون بکاتەوە.
 وتیشی: تەوەرێکی دیکەی بانگھێشتکردنەکەی وەزیری نەوت بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر کاریگەری دابەزینی نرخی نەوت و سیاسەتی نوێی وەزارەتی نەوت بۆ ئایندە روونبکاتەوە.