عوبێدی :  بە یەك چاو سەیری پێشمەرگەو هێزەكانی عێراق دەكەین
10/01/2015 نوسەر: bzavpress

عوبێدی : بە یەك چاو سەیری پێشمەرگەو هێزەكانی عێراق دەكەین

ئەمرۆ هەینی 9-1-2015 هەریەكە لە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق و ئۆسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسانی ئێراق سەردانی محیوەری گوێریان كرد و لەلایەن سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ مەخمووری هێزەكانی پێشمەرگەوە پێشوازی لێكرا. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ورەی سوپای عێراق و وەزیری بەرگری عێراق: دانیشتوانی موسڵ دڵنیا دەكەمەوە هیچ زیانێك بەر دانیشتوانی موسڵ نەگات. هەروەها گوتی؛ ئێمە بە یەك چاو سەیری پێشمەرگەو هێزەكانی عێراق دەكەین. 

لەلایەن خۆیەوە ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند كە ئامادەكاری بۆ سەركەوتنی گەورە دەكەین و دوای سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە شەڕی شنگال داعش ورەی داعش لە ناو شاری موسڵ رووخاوە و هەموو پێكهاتەكانی بە زۆر راپێچی ناو رێزەكانی دەكات. 

هەروەها جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە هاوكاریی ئازادكردنی شاری موسڵ دەكات .