10/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گومانلێكراوەكانی هێرشەكەی پاریس كوژران
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویكرده‌وه كه هه‌ردوو برای كواشی (سهعیدو شه‌ریف كواشی) له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسی فه‌ره‌نساوه كوژراون‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا پۆلیس (ئه‌حمه‌دی كۆلیبالێ)ی هاوكاریانی كوشتووه.
پەیامنێری ئاژانسەكە، دەڵێت بەر لەكوشتنی دوو برا گومانلێكراوەكە، دەنگی تەقە لەو بینایەوە بیستراوە كە تیایدا گەمارۆ درابوون.
هەروەها هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا توانیویانە ئەو بارمتەیە رزگاربكەن، كە دوو گومانلێكراوەكە دەستبەسەریان كردبوو لەبینایەكدا.
سهعیدو شه‌ریف كواشی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو په‌لاماری گۆڤاری (شارلی ئیبدۆ)ی ته‌نز ئامێزیانداو 12 كه‌سیان لهرۆژنامهنووسو هاوكارانی گۆڤاره‌كه‌و پۆلیس كوشت، پاش ئه‌وه‌ش هه‌ڵهاتن، دوای ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د كۆلیبالێی هاوكاریان هه‌ر له‌پاریس ته‌قه‌ی لهپۆلیسێكی ژن كرد‌و كوشتی.