ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌رمیان بڕیاریدا به دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رجه‌می به‌شه‌كانی زانكۆكه كه ده‌كه‌ونه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، بۆ كاتیكی نادیار.
به‌هۆى كه‌ش و هه‌واو ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر بارینه‌ى كه ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و خوێندكارانه‌ى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیانن، ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رمیان بڕیاریدا به دواخستنى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كان، بۆ كاتێكی نادیار، به‌ڵام بڕیاره‌كه خوێندكارانى (ماسته‌ر) ناگرێته‌وه.