11/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پرۆژە یاسایە بۆ قەدەغەكردنی راو لە هەرێمی كوردستان ئامادەدەكرێت
لە دوای ئەو شەپۆلە بەفرەی كە روی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان كرد بەشێك لە رێكخراوەكانی ژینگە داوایان كرد راوكردنی بێ بەزەییانە رابگیریت بەتایبەتی لەو شوێنانەی كە بەهۆی زۆری بەفرەوە ئاژەڵ و باڵندەكان روو لە ناوچە ئاوەدانییەكان دەكەن .رێكخراوێكی بواری ژینگە رایدەگەیەنێت ،پرۆژە یاسایە دەدەنە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەك راو كردن لە هەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت بۆماویەكی كاتی و بۆ ئەو مەبەستە داوای فتوایەكی شەرعیش لە وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان دەكەن .
مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە وتی " بە داخەوە ئێمە هەستمان دەكرد كەسنێك كە هەست بە بەرپرسیارێتی ناكەن ئەم بەفر بارینە بە دەست كەوت دەزانن كوێرانە راو دەكەن ، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست رێكخراوەكەمان كەوتووە ،دوێنێ دوای بارینی یەكەم بەفر كە لە كوردستان باری لە قەزای پێنجوێن، چەن راوچییەكی دژە ژینگەو لە جێگەی ئەوە بەهاواری ئاژەڵ و پەلەوەرە كێوییەكانەوە بچن ، كە بەهۆی بارینی ئەم بەفربارینەوە روویان لە ناو ئاوەدانی كردووە ، بەڵام بە داخەوە ئەو كەسانە بە دەیان سیلاحەوە ڕوویان كردوتە دارستانەكانی ئەو سنورە و كارەساتی ژینگەییان خوڵقاندووە ،جێگەی ئاماژەیە كە لەم كارەساتەدا بەداخەوە 10سمۆرەیان كوشتووە و دانەیەكیشیان بە زیندوویی گرتووە ،لێرەدا هەرچەن كە 11سمۆرە لە جوانترین گیانلەبەرانی زاگرۆسیان لە بەین بردووە .كە دلنیایین لە زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێ/ هەمان كار ئەنجام دراوە .
بەڵام بە خۆشحاڵییەوە لە سەر ئەو ڕووداوە لە لایەن پۆلیسی دارستانەوە 16ڕاوچی دەستگیر كراون كە هیوادارم ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.
هەر لیرەشەوە داوا لە پەرلەمانی كوردستان و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم و یەكێتی زانایان و وەزارەتی ئەو قاف دەكەین كە بە هەموو شیوەیەك هەم لە روی یاسا و هەم لەروی دینەوە ئەو كارە قەدەغە بكەن ، ئەگەر بۆماوەیەكی كاتیش بیت لەبەر ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی زۆرراوكردن و گرفتی وشكە سالی و تۆپابارنی سنورەكان و ئاگر بەردانە شوینە شاخاوییەكان بالندەو پەلەوەر زۆر كەم بۆتەوە ، ئێمە وەكو رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بەنیازی ئەوەین داواكارییەك بۆ ئەو مەبەستە بدەینە لایەنی پەیوەندیدار ، هیوادارین بە زوترین كات كاری لەسەر بكەن .