13/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مان یه‌ك ملیار دیناری گه‌ڕاندۆته‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دیناری گه‌ڕاندۆته‌وه‌و تا ئێستاش دیار نییه ئه‌م خوله چه‌ندی خه‌رجكردووه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری بزاڤ، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو بڕی یه‌ك ملیار دینار له‌خه‌ركی په‌رله‌مان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و دیاریش نییه ساڵی رابردوو چه‌ند خه‌رجكراوه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌بودجه‌ی ساڵی 2013ی په‌رله‌مان، ته‌نها بڕی یه‌ك ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه، واته 48 ملیار دینار خه‌رجكراوه كه ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره‌و پێویسته په‌رله‌مان لێپیچینه‌وه له‌وباره‌وه بكات.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجییه‌كانی ئه‌و ساڵه‌ی بودجه‌ی په‌رله‌مان، سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند كه به‌شێكی بۆ مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران‌و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان‌و به‌شێكیش بۆ رایی كردنی كاروباری په‌رله‌مان‌و به‌شێكی تریش له‌هاوكاری‌و دیاری‌و پاداشت خه‌رجكراوه
د.ع