14/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌نه‌رال ساموێل به‌ریتانیا داواكاریه‌كی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه
جه‌نه‌رال ساموێل مایاڵ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان داوای له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد داواكارى و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له ڕاپۆرتیكدا پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى به‌ریتانیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و هاوكاریى زیاترى پێشمه‌رگه بكرێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند بۆ ئاشنابوونى زیاتر به پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخى مه‌یدانى و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و به‌رنامه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كرێ، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه.