13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ماڵ وسەروەتدان بەدوژمن ٢٩
و/ لقمان امین
ده‌کرێت په‌یمانی ئاشته‌وایی یان ئاگربه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ دوژمنان ئه‌گه‌رچی مه‌رجی ئه‌وه‌شی تێدابێت که ماڵ وسه‌روه‌تیان پێبدرێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌کرێت له کاتی زه‌روره‌ت وناچاریدا هه‌نێك ماڵ وسه‌روه‌ت بدرێت به دوژمنان چونکه بنه‌مایه‌کی شه‌رعیمان هه‌یه که ده‌فه‌رموێت { الضرورات تبیح المحظورات } واتا : ناچاری شته قه‌ده‌غه کراوه‌کان ڕێگه پێده‌دات .
ئیمام القرطبي ج/8 ل/28 دا ده‌ڵێت:{ له‌کاتی پێویستدا ده‌شێت موسڵمانان په‌یمانی ئاشته‌وایی ببه‌ستن و هه‌ندێك پاره‌ش بده‌ن به دوژمنان } پاشان باسه‌که ڕاده‌کێشێت بۆئه‌وه‌ی غه‌زوه‌ی { الأحزاب } وده‌ڵێت ج/16 ل/256 :{ ناشێت ئاگربه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا ته‌نها له‌کاتی زه‌روره‌ت ولاوازی موسڵمانان ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی به‌ره‌نگاری له‌دوژمنان بکه‌ن له که‌م هێزیاندا } .
ابن الأزرق له‌کیتابی ( البدائع ) ج/2 ل/577 دا ده‌ڵێت :{ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا ناکرێت وپارهوماڵ وسه‌روه‌تیان نابێت بدرێتی چونکه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه ، له‌کاتێکدا که‌ده‌بێت ئه‌وان سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ترسی ئه‌وه‌دابێت که دوژمنان ده‌ست به‌سه‌ر موسڵماناندا بگرن وسهرکهون ..... ئه‌گه‌ر پاره‌وماڵ وسهروتدان به‌دوژمنان دروست نه‌بوایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا پرس‌وڕای به هاوه‌ڵه‌کانی نه‌ده‌کرد و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆی ڕازی نه‌ده‌بوو} .
ابن القیم له ج/3 ل/421 دا ووتویه‌تی :{ ده‌شیت په‌یمانی ئاگربه‌ست وئاشتهوایی بکرێت له گه‌ڵ دوژمنان‌دا بۆماوه‌ی [10] ده‌ساڵ ، به‌ڵام ئایه له‌وماوه‌یه زیاتر ده‌شێت ئاگربه‌ست بکرێت ؟ ئه‌وه‌ی ڕاستی یه ده‌بێت له کاتی پێویستیدا بۆقازانجێکی شه‌رعی بکرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان لاوازبون ودوژمنان زاڵ وبههێزبوون } .
عـز عبدالسلام له‌کیتابی (أحکام الجیهاد ) دا ل/113 دا ووتویه‌تی :{ بانکردن بۆ په‌یمانی ئاشته‌وایی وئاگردبهست له‌لایه‌ن موسڵمانانهوهبکرێت ئه‌وه سهرشؤڕی وزه‌لیلی یه وناشێت مه‌گه‌ر ته‌نها له‌کاتێکدا موسڵمانان زۆر لاوازبن وبارودۆخێکیان به‌سه‌ردا هاتبێت که نه‌توانن شان بدهنهبهری .....} .
ابن التیمیة له ( الفتاوی ) ج/30 ل/347 دا ووتویه‌تی : نمونه‌ی ئه‌وه‌ش وه‌کو ئه‌وه وایه که خاوه‌ن ماڵی موسڵمانان ( بیت المال ) پاره بدات به دوژمنان بۆ دورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕی دوژمنان له‌سه‌ر موسڵمانان ، یان وه‌کو پاره‌وماڵ به‌وانه بده‌یت که دڵیان ڕاگیردهکرێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانیان له سه‌ر موسڵمانان ، یان ئه‌گه‌ر کافر پێویستی بوو پاره‌ی بده‌یتێ خوای گه‌وره په‌نامان بدات له‌وکاره به‌ده } .
ابن الرشد له ج/1 ل /387 دا ووتویه‌تی:{ أوزاعی وای ده‌بینی که ده‌شێت پاره‌وماڵ بدرێت به دوژمن له ناچاریدا ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که وای پێویستکرد له ناچاریدا ، ئیمامی شافعي ووتویه‌تی ناشێت موسڵمانان پاره‌وماڵ بده‌ن به دوژمن مه‌گه‌ر له کاتێکدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێبکرێت که دوژمنان خۆیان یه‌کبگرن وبۆکوشتنی موسڵمانان یان بارودۆخێکی تایبه‌ت که‌وتبێت به سه‌ر موسڵماناندا } .
بۆزیادکردنی زانیاری بگه‌ڕێره‌وه سه‌ر ( بدایة المجتهد ) ابن الرشد ج/1 ل/388 ، ابن القدامة له ( المغني ) ج/10 ل/519 ، الصابوني له ( تفسیر الآیات الأحکام ) ج/2 ل/461 ، ابن القیم له ( الزاد ) ج/3 ل/ 302 .
باسێك :
ــــــــــــ
ئایا ده‌شێت و ده‌کرێت په‌یمانی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ (مرتد ) هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین دا ببه‌سترێت له‌کاتی زه‌روره‌ت وناچاریدا ؟ !
ئه‌وه‌ی که هیچ ناکۆکی وبۆچونی جیاوازی له‌سه‌رنی یه ئه‌وه‌یه که نابێت په‌یمانی ئاشته‌وایی وئاگربه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له‌دین له‌کاتی تواناودهستهڵات وبونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ، چونکه ئه‌وان زۆرخراپترن له کافری ئه‌سڵی ئه‌وانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیمانیان نه‌هێناوه سه‌رکرده‌و دادوه‌ری موسڵمانان نابێت ڕێکه‌وتن بکه‌ن له‌گه‌ڵیاندا چونکه مه‌ترسیان زۆره بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ـ أبوبکرالصدیق ـ به‌وشێوه‌یه‌ی کردوه له گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان .
إبن التیمیة له (الفتاوي) ج/28 ل/413 دا ووتوویه‌تی :{ کۆمه‌ڵێك که موسڵمان بن و پاشان پاشگه‌ز ببنه‌وه له دینه‌که‌یان ئه‌گه‌ر چی عه‌ره‌ب بن یان ڕۆم یان فارس یان هه‌ر میلله‌تێکی تر بن ئه‌وان زۆر خراپ ترن له کافری ئه‌سڵی ئه‌وانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیمانیان نه‌هێناوه له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه ئه‌وانه ده‌بێت بکوژرێن ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئیمانه‌که‌ی خۆیان ، ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یمانیان له گه‌ڵدا ببه‌ستن و به (ئه‌هلی ذمة) حیساب ناکرێن که سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن ، وه ئاگر به‌ستیان له‌گه‌ڵدا ناکرێت هیچ ئه‌مان و ئاسایشێکیان پێ نابه‌خشرێت په‌نایان نادرێت و ئهسیرهکانیشیان ناهێڵریتهوه و له جیاتی پاره‌ش ناگۆڕدرێنه‌وه و گۆشتی ده‌ستی ئه‌وانیش که سه‌ریان بڕیبێت ناخوریت به‌ڵام که‌سێك که‌هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئیمانی نه‌هێناوه _ کافری ئه‌سڵی یه _ ده‌بێت که په‌یمان و په‌نا هه‌نده‌ی بدرێت ێت و ده‌شێت که ئه‌سیر کرا به منه‌ت کردن ئازاد بکرێت یان به پاره ئازاد بکرێت} له لای جمهوری زانایان ئه‌وه بنه‌مای ڕه‌فتار کردنه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵی هه‌ڵگه‌ڕاوه کان (المرتد) ئه‌وانه‌ی که مه‌نعی مافه شه‌رعییه‌کان ده‌که‌ن کاتێك که زیانیان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر موسڵمانانیش به‌هێز و به‌توانا بن و دهسهڵاتیشیانههبێت .
وه هه‌ندێك له زانایان بۆ ئه‌وه چونه که ده‌شێت په‌یمانیان له گه‌ڵدا ببه‌سترێت به مه‌رجی ئه‌وه‌ی که چه‌ك و ئهسلیحهیان لێ وه‌ر بگیرێته‌وه ئه‌سپ و سواریشیان لێ بسه‌نرێته‌وه ، هه‌روه‌کو ئیمام شوکاني له (النیل ) ج /7 ل /207 دا ووتوویه‌تی :{ له ئهسهرتێکدا هاتووه و کردوویانه به به‌ڵگه که‌وا ده‌شێت په‌یمان ببه‌سترێت له گه‌ڵ مورته‌د دا به‌مه‌رجێک چه‌که‌کانیان لێ بسه‌نرێته‌وه و ئه‌سپ وسواریشیان لێ بسه‌نرێته‌وه ئه وه‌شی که به‌ده‌ست که‌وت گرتوویانه له موسڵمانان لێ یان وه‌ر بگیرێته‌وه }.
وهبة الزحیلی له (آثار الحرب) ل/644 دا ووتوویه‌تی :{ هه‌موو که‌سێك ده‌چێته ناو په‌یمان به‌ستنه‌وه له گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌گه‌ر چی کافر بێت یان موشریك بێت یان بت په‌رست یان مورته‌د جیاوازی نی یه ئه‌گه‌ر له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت یان له ههرکۆمهڵێك بێت له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره که به‌گشتی باسی کردووه و ده‌فه‌رمووێت :{ بَرَاءَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ } سوره‌تی البراءة ، ئه‌وه‌شی بهڕاستری ده‌زانین بۆ چوونی زانایانه که پێشتر باسمانکرد ئینصاف ئه‌وه‌یه که‌باسی بیر‌و بۆچونی لایه‌نی به‌رامبه‌رش بکه‌ین بۆ چونه‌کانیان بخه‌ینه پێش چاو تاوه‌کو قوتابی عیلم وزانست هه‌موو ڕووه‌کان بزانێت و بیر‌و ڕای دژ بزانێت له چه‌ند ڕووه‌یه‌که‌وه سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌شمان خسته نڕوو ئه‌نجاممان داوه .
ئه‌وه‌ی که ڕاسته نابێت‌و ناشیت په‌یمان و ئاگر به‌ست بکرێت له گه‌ڵ( مورته‌د) دا یان په‌یمانی په‌نا هه‌نده‌ی بدرێتێ له کاتێكدا که موسڵمانان به‌هێزو به‌ده‌سته‌ڵات بن ، به‌ڵام له بار‌و دۆخی لاوازی بێ ده‌سته‌ڵاتیدا ئه‌وا جیاوازی بیروڕا له نێوان زانایاند ا نی یه که ده‌شێت په‌یمان ببه‌سترێت ، چونکه ئه‌وه ئه‌رکه شه‌رعی یه‌کان ه هه‌موو کاتێك پابه‌نده به توانا‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌وانه‌ش ، جیهاد کردنه جگه له‌وه‌ی که هه‌موو ئیش و کاره‌کانی جیهاد و به‌شه‌کانی په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تی شه‌رعی یه‌وه هه‌روه‌کو پێشتر ڕوونمان کردۆته‌وه ، به‌ڵام له بار‌و دۆخی زه‌روره‌ت و ناچاریدا بنه‌ما شه‌رعی یه دیار‌و ئاشکرایه که زه‌روره‌ت و ناچاری ده‌پێورێت به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی و هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش قه‌ده‌غه کراوه‌کان ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت له سه‌ر حوکمه ئه‌صڵی یه‌که‌ی خۆی حه‌رام بوون و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان هه‌ڵده‌گیرێن به‌سه‌ر بار‌و دۆخی ناچاری زه‌روره‌تدا جیا ده‌کرێنه‌وه له‌و بار‌و دخه ئاساییانه‌ی که موسڵمانان ده‌توانن په‌یڕه‌وی بکه‌ن ، وه هه‌ندێك له زانایان ای ده‌بێنن که نابێت پاره‌و ماڵ بدرێت به کافر چونکه ئه‌و کاره سوکایه‌تی موسڵمانانهنههیکردنه له کاتی زه‌روره‌ت وناچاریدا جیاوازه و ئه‌گه‌ر موسڵمانان لاواز‌و بێ‌توانا بن .
إبن القدامة له (المغني )ج/ 10 ل 519 دا ووتوویه‌تی : { ده‌بێت ئاگر به‌ستیان له‌گه‌ڵدا بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌تیان بدرێتێ چونکه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئاگر به‌ستی کرد له ڕۆژی حوده‌ی بیه دا به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌تیان بداتێ ، ده‌شێت که پاره‌یان لێ وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر کاتێك بێت به‌بێ پاره ئاگر به‌ستیان له گه‌ڵدا بکرێت له‌سه‌ر پاره‌و ماڵ پێشتره ، به‌ڵام کاتێک که باسی ئه‌وه بکرێت که موسلمانان پاره‌و ماڵ بده‌ن به کافر‌و مورته‌د ئه‌وا ئیمام أحمد ووتوویه‌تی نه‌خێر نابێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه ووته‌ی ئیمام شافیعی یه چونکه سوکی و که‌می نواندنی تێدایه بۆ موسڵمانان ئه‌مه‌ش وتراوه بۆ کاتی توانا‌و هێزو بهدهسهڵاتییان ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ئه‌وه‌ی خواست و له ناچاریدا بون وترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که کۆمه‌ڵی موسڵمانان بفه‌وتێن و یان بهئهسیری بگیرێن ئه‌و کاته ده‌شێت پاره‌یان بدرێتێت چنکه ئه‌سیر بۆی هه‌یه که خۆی ئازاد بکات به پاره‌و ماڵ وسه‌روه‌ت وه لێره‌شدا پاره‌دان سوکی نواندنی تێدایه به‌ڵام ده‌بێت چونکه بۆ خۆ ڕزگار کردنێکهله سوکایه‌تی و که‌مایه‌تی یه‌کی گه‌وره‌تر چونکه کوشتن و به‌دیل گیران وزه‌لیل بوون له ژێر ده‌ستی کافراندا سوکایه‌تی یه‌کی گه‌وره تره‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه که دینه‌که‌یان واز لێ بهێنن و توشی کوفر‌و ههڵگهڕانهو بن معاوی یه په‌یمانی به‌ست له گه‌ڵ ڕۆمدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاره‌یان بداتێ به هۆی ئه‌وه‌ی که زه‌روربوو بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت ، سه‌یری (المهذب) ج/2 ل/260 الأمول لاپه‌ڕه‌ی /162.
جا ده‌بێت جیاوازی بکرێت له نێوان بارودۆخی ئاسای و ناچاری وزهرورهتدا کاتێك که موسڵمانان بێ هێزو لاواز بن ، له هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵه یاسا‌و بنه‌مایه‌کی گشتی هه‌یه بۆ سه‌رکرده‌و کار به‌ده‌ستان که پشتی پێ ببه‌ستن هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت (زه‌ره‌ری تایبه‌ت قوبوڵ ده‌کرێت له پێناو زه‌ره‌ری گشتی دا ) (یتحمل الضرور الخاص لدفع الضرور العام ) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و خاڵه‌یه که ناکۆکی دروست بوو له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه تازه بابهتاهکاندا که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌رکه‌وتون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆرینه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامی یه‌کان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی په‌کخراوه حوکم کردن به‌بێ حوکمی خوا سه‌رتا سه‌ری یه له ووڵاتانی ئیسلامی دا ئه‌مه‌ش هه‌موو هۆکاره‌که‌ی ههڵگهڕاوهکانن له دینی خوا له گه‌ڵ ئه‌وه‌شی که زانایانی هه‌ره گه‌وره‌ی ئیسلام پێناسه‌ی یاسا‌و ده‌ستوره ده‌ستکرده‌کانیان به‌و کردوه که یاسقی سه‌رده‌می تازه‌یه و له کوفره ئاشکراو ڕوونه‌کانه ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز ناشاردرێته‌وه و هیچ ظهندو چونی له‌سه‌ر ناکرێت به‌ڵام له ئامرازی کارکردنی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌دا ناکۆ کی یه کی زۆر گه‌وره یان هه‌یه که چۆن کار بکه‌ن میکانیزمی کار کردنیان چۆن بێت .
أحمد شکر که یه‌کێکه له زانا به‌ناو بانگه‌کان وا ده‌بینێت که شێوازی کارکردن به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که بچنه په‌رله‌مانه‌وه ، به‌هه‌ن شێوه أبالحسن الندوي که زانایه‌کی گه‌وره‌و مه‌زنه له کیتابه‌که‌یدا به‌ناوی ( ردة ولا أبا بکر لها ) ده‌ڵێت :( ئه‌وه بار‌و دۆخێکه شه‌ڕ ناخوازێت ، ئه‌وه‌شی ناوێت که ده‌م و ده‌نگی گشتی له خۆمان بخۆ شێنین ، شۆڕش کردنیش ناخوازێت ، توندوتیژیش ناخوازێت ، ئیسلام مه‌حکه‌مه و پشکنینیش نازانێ کۆ رهو ڕاو نانیش نازانێت ، ب ه‌ڵکو عه‌زم و دانای ده‌وێت ئارامگری ده‌وێت و خوێندنه‌وه‌ی ورد ده‌خوازێت .......) .
هه‌روه‌ها خه‌ڵکانێکیش هه‌ن که وا ده‌بینن به‌ره‌و ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی سه‌رده‌م په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌و خۆ پاککردنه‌وه‌ی نه‌فسه‌وه ده‌بێت ، وه خه‌ڵکانێکیش هه‌ن وا ده‌بینن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌ره‌می یه به جیهاد کردن ده‌بێت له پێناو خوادا ، هه‌ر به‌و جۆره بۆچونی جیاواز زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ڕاستی یه هه‌ر ووڵاتێك شێوازی بتایبه‌تی خۆی پێویسته له ڕووبهڕووبووونهوهدا چونکه هه‌ر ووڵاتێك تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به هێزو ده‌سه‌ڵات و لاوازی بێ توانایی یه‌وه گشتگیر نی یه شیوازی تێنه‌گیشتنه له بارودۆخی کاتی سه‌رده‌می و ، له وانه‌یه شیوازێك له و شێوازانه‌ی که باس کراوه بگونجێت بۆ ووڵاتێك وه له ووڵات و خاکێکی تردا نه‌گونجێت ، و باشترین شێوازێك بۆ ڕووبه ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌رده‌می یه ئه‌وه‌یه به‌ڕیز به‌ندی هه‌موو شێوازه‌کان به کاربهێنرێت تاوه‌کو ده‌رفه‌ت بدرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و گومڕاکانه‌وه شێوازی ئاشتی بگیرێته به‌ر ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رفه‌تێکیان نه‌هێشته‌وه ئه‌وه ده‌ست بکرێت به کاری جیهادو هێزو توانا به‌کار بهێنرێت بۆ به‌رگری کردن له خۆ‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زوڵم وزۆریان وه‌ك کۆتا هه‌وڵ و تێکۆشان ، پێشتر باسمان کرد که جیاوازی بیر‌و بۆ چوون ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ناکۆکی له نێوان موسڵماناندا هه‌بێت به‌ڵکو ده‌بێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت و ببێت به هۆکاری هاوکاری کردنی یه‌کتری سه‌رخستنی یه‌کترو یه‌کگرتن وئامۆژگاری یه‌کتری سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌کتری .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه که ده‌شێت په‌یمانی ئاشته‌وای ببه‌سترێت له گه‌ڵ مورته‌ده‌کان ئه‌وه‌یه که خالیدی کوڕی وه‌لید ئه‌نجامی داوه که أبو بکر الصدیق نامه‌یه‌کی بۆی نووسی و که ده‌ڵێت :(أما بعد : فقد جاءني في کیتابك مع رسولك تذکر ما أضفرك الله بأهل بذاحة ، وما فعلت بأسد و غطفان وأنك ألی الیمامة و ذالك عهدي إلیك فاتقي الله وحده لا شریك له ، وعلیك بالرفق بمن معك من المسلمین . کن له‌م کالوا وإیاك یا خالد بن الولید و نصوة بني المغیرة ......) واتا: (نامه‌که‌ت گه‌یشت به ده‌ستی نێردراوه‌که‌ت ئه‌وه‌ت باسکردووه که وا خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتنی پێت به‌خشیوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی بهزاخهدا ، و چیت به سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌سیدو غهطفاندا هێناوه ، به ڕیکهوتویت به‌ره‌و یه‌مامه و ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه بۆ تۆ ئه‌وه‌یه که ته‌نها خوای تاك وتهنهاو بێ توانا بپه‌رستیت ، وه ده‌بێت نه‌رم و نیان بیت له‌گه‌ڵ لهشکرهکهت و موسڵماناندا و بۆیان ببه به‌باوك ......) هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو که زۆر به‌ئاگا بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌رم و نیان بێت له گه‌ڵ موسڵماناندا تاوه‌کو که‌وته ناو فڕو فێڵی و ڕێکه‌وتنی ڕێکه‌وتنی له گه‌ڵیان کرد کاتێک که هه‌ستی کرد فشارێکی زۆر له‌سه‌ر موسڵمانانه به هۆی زۆری شه‌ڕو کوشتاره‌وه ، وه‌ك له کیتابی ( الکامل )ی إبن الأثیر ج/ 2 ل 244 ، له (البدایة والنهایة ) ی إبن الکثیر ،ل /326 / ج/ 6 و ( تاریخ الطبري ) ج /3 ل/ 284 ، که ئه‌مه به کورتی باسی ده‌که‌ین و ده‌ڵێت :
(خالیدی کوڕی وه‌لید (رضی الله عنه ) دهورج پاش ئه‌وه‌ی که موسڵمانان سه‌رکه‌وتو بوون ، پاشن پیاوێك به‌ناوی ( مجاعة کوڕی یوسف ) که به‌دیل گیرا بوو ده‌رچوو له‌گه‌ڵ خالیدی کوڕی وه‌لید دا به بیانوی ئه‌وه‌ی که ته‌رمه‌که‌ی موسهیلهی که‌زاب نیشان خالید بدات ته‌رمی موسڵمانه‌کانی نیشان ده‌دا که شه‌هید کرابوون ، کاتێک که پیاوه‌کان گه‌یشتنه سه‌ر لاشه‌ی کوڕی عنفوة خالید ووتی : ئهممهیه ؟ ئه‌ویش ووتی نه‌خێر والله ئه‌ممه له‌و باشتر بوو خلید ووتی خوا سووك وچرووکتان بکات بۆ خۆتان و شوێنکه‌وتوانتان .
پاشان خا لید ئه‌سپ سواره‌کانی نارد بۆ ده‌وروبه‌ری یه‌مامه تاوه‌کو هه‌رشتێکیان جێ هێشتووه کۆی بکه‌نه‌وه ، پاشان بڕیاری دا که شه‌ری (الحصون ) بکه‌ن قه‌ڵاکان که ته‌نها ئافره‌ت و منداڵ و پیرو پهککهوتهکامنی تێدا مابوو مجاعة خالیدی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان _ منیش ده‌ڵێم لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌سه‌رکرده هه‌ڵ دهخهڵه تێت و فێلی لێ ده‌کرێت _ مجاعة ووتی ئه‌و قه‌ڵایانه شه‌ڕکه‌ری زۆری تێدا ماوه‌ته‌وه و پیاوانی شه‌ڕن وه‌ره ئه‌ی خالید تاوه‌کو په‌یمانێکت له‌گه‌ڵدا ببه‌ستم ڕێکه‌وتنێك بکه‌ین ، خالید که بیستی له شکره‌که‌ی شڕو کۆشتارێکی زۆریان کردووه هیلاکن و ناچار نه‌ی ویست شه‌ڕی تریان پێ بکات ووتی باشه ، مجاعة ووتی : ڕێگام بده تا بچم ڕازییان بکه‌م و خالید بووتی باشه بڕۆ ، مجاعة ڕۆیشت بۆ لایان و فه‌رمانی کرد به ئافره‌ته‌کان که جل وبه‌رگی ئاسن و شڕ بپۆشن و کڵاوی ئاسن بکه‌نه سه‌ریان و سه‌رکه‌ونه سه‌ر وهڵاکان تاوه‌کو به‌سه‌ر بازیان بزانن و خالید له دووره‌وه بینی هه‌موو سه‌ر قه‌ڵاکان بهسهربا ز گیراوه هه‌روا تێگه‌یشت که مجاعة ووتبووی ، خالد بانگیانی کرد بۆ ئیسلام ئه‌وانیش ڕازی بوون هه‌موویان موسڵمان بوونه‌وه خالید هه‌ندێ له ده‌سکه‌وته‌کانی بپیان گه‌ڕانده‌و و پاشن هه‌موویانی گه‌ڕانده‌وه بۆ لای أبو بکر الصدیق ، أبو بکر الصدیق سلمة کوڕی وقش ی نارد بۆ لای خالید‌و ووتی ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریاندا ئه‌وه‌ی که پیاو بوو بییابن کوژێت به‌ڵام کاتێك که نامه‌که گه‌یشته خالید به‌گوێی نه‌کردوو به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌ی برده سه‌رو له سه‌ر ئه‌و په‌یمانه مایه‌وه ).
ته‌ماشای (مقدمة إبن خلدون ) ج/2 /ل ، 76 بکه ، أبو بکر لۆمه‌ی خالیدی کوڕی وه‌لیدی کرد له سه‌ر ئه‌وه‌ی که مجاعة هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندووه ووتی :(پاشان ووتی هه‌ڵتی خه‌ڵه‌تاندوو په‌یمانی له‌گه‌ڵتا به‌ست له به‌ر خاتری قه‌ومه‌که‌ی خوای گه‌وره گه‌وره توانای خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵکرد ).
کاتێك که خالید ناردیانی بۆ لای أبو بکر الصدیق گه‌یشتنه لای أبو بکرو ئه‌وه‌ی به مجاعة ووته‌وه که خالیدی هه‌ڵ خه‌له تاندووه ، مجاعة ووتی :(ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره بۆ تۆ‌و خالیدی ڕه‌خساند زۆر باشتر بوو که هه‌موومان گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌ر ئیسلا مه‌که ) خالیدیش وه‌ڵامی بۆ أبو بکر نارد‌و تییدا ووتبووی ده‌رباره‌ی ئه‌و فێڵه‌ی که مجاعة له خالیدی کردبوو ده‌ڵێت :( فێڵه‌که‌ی مجاعة که‌له منی کرد له‌سه‌ر بۆ چوونی خۆم بوو له‌و ڕۆژه‌دا وه له‌و ڕۆژه‌دا من هه‌ڵه‌م نه‌کردو (عیلم الغیب ) زانستی په‌نهانیش نازانم و خوای گه‌وره خێری گێڕا بۆ لای موسڵمانان ده‌سه‌ڵتیان سه‌پاند به‌سه‌ر خاك وزهوییهکانیاندا و کۆتاییه‌که‌ش هه‌ر بۆ له خوا ترسانه ) دوای ئه‌وه‌ی أبو بکر نامه‌که‌ی خوێنده‌وه نه‌رمی نواند‌و کۆمه‌ڵێك له قوره‌یشی یه‌کان هه‌ستان له وانه أبو برزة الآسلمي بوو ووتی :(ئه‌ی خه‌لیفه‌ی ئیمانداران ناکرێت وه‌سفی خالید ناکرێت به ترسنۆکی و خیانه‌تکار شوێنکه‌وتووی پله‌ی شه‌هیدی بوو پێ ی نه‌گه‌یشت و ئارامی گرت تاوه‌کو سه‌رکه‌وت ، پهیمانیشت به‌ستووه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ومه‌دا له‌سه‌ر شتێك که خۆی پێی ڕازی بووه ، ههڵشی نه‌کردووه له‌و په‌یمانه‌دا له کاتێکدا که ئافرهکانی بینیوه به پیاو تێگه‌یشتووه له‌سه‌ر قه‌ڵاکان ، أبو بکر الصدیق ووتی به‌ڵی ڕاست ده‌که‌یت ، ووته‌کانی تۆ باشتره و پێشتره له بیانوه‌کانی خالید له نامه‌که‌یدا ).
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه که هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌کان دانیان به‌وه‌دا ناوه که پهیمانببهسترێت له گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له‌کاتی زه‌روره‌ت و ناچاریدا و أبو بکریش ئه‌وه‌ی قوبوڵ کرد‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یمان به‌ستنه نهسیایه (جائز ) نه‌بوایه ئه‌وا په‌یمانه‌که‌ی خالید هه‌ڵ ده‌وه‌شایه‌وه له‌و کاره‌دا به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنه بیزانین ئه‌وه‌یه ، که ناشێ په‌یمان ببه‌سترێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا ته‌نها له کاتی زه‌روره‌ت وناچاریدا نه‌بێت ئه‌وکاته ده‌شێت و ڕێگه پێ دراوه .