14/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کارمەندانی گرێبەستی کۆمبسیۆن دەکرێنە فەرمانبەری هەمیشەی کۆمیسیۆن
زانا رۆستایی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕايگەیاند: لە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا، بڕی زیاتر (68) ملیار دیناری عێراقی بۆ ئەو کارمەندانەی کۆمیسیۆن دیاری کراوە، کە ساڵی (2010) بۆماوەی ساڵێک گرێبەستیان لەگەڵ کۆمسیۆن هەبوو، دەکرێن فەرمانبەری هەمیشەی لەو کۆمیسیۆنەدا.
ئەو دەشڵێت " ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ساڵی (2010) بە تەواوی ساڵەکە کارمەندی گرێبەست بوون لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا" .
گوتیشی: ئەگەر قەیرانی دارایی عێراق درێژە نەکیشێت، ئەوا بڕیارەکە دوای پەسەند کردنی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
ئەو بڕیارەش لە ساڵی (2011)ده رەچووە بەڵام بەهۆی پەسەند نەکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەچووە بواری جێبەجێکردن، بەڵام لە پرۆژە بودجەی ئەمساڵدا، بڕیاری کردنیان بە فەرمانبەری هەمیشەی پەسەند کراوە.