په‌رله‌مانتارێك دزییه‌كی گه‌وره له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاشكرا ده‌كات‌و داوای به‌دواداچوون له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش دیارنه‌مانی بڕی 40 ملیار دیناره كه بۆ پێشمه‌رگه بڕدراوه‌ته‌وه.
ناوبراو به‌نوسراوێك كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كردووه، له‌هۆی دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كۆڵێته‌وه‌و داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات.
له‌نوسراوه‌كه‌ی سۆان عومه‌ردا هاتووه (اسای بودجەی ساڵی (2013)ی هەرێمی كوردستان بودجەی بەكاربردنی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و دەزگای گشتی ئاسایش و یەدەگی وەزارەتی دارایی بڕدراوە و بریاربوە پارەكە بدرێت بە (10) شوێن لەنێویاندا (40) ملیار دیناری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بووە تا بۆ ئەو پێشمەگانەی تەرخان بكات كە موچەكانیان لە (600) هەزار دینار كەمترە).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه (ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردوە كە بڕیارەكە ساڵی (2013) دەرچووە و بۆ بەدواداچونی چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو (40) ملیار دینارە، پرسیاری ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە كردوە، وەزارەتی پێشمەرگەش لەوەڵامدا رایگەیاندوە كە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتەكەیانەوە وەرنەگیراوە‌و تائێستا نازانرێت پارەكە چی لێكراوە‌و چۆن خوراوە).
د.ع