16/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داودئۆغڵۆ: ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان به‌مه‌ترسی دهزانێتو پێشنیاز ده‌كات، له‌و وڵاتانه‌ی كه كوردیان تێدان، حكومه‌تی بنكه‌فراوان پێكبهێنرێت‌و كوردیش به‌شداری تێدا بكات.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵۆ، له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی " فرانكفۆرته‌ر ئه‌لگماینه" ی ئه‌ڵمانیدا ڕونیكرده‌وه، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ته‌نیا مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی توركیا نییه، به‌ڵكو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، چونكه سنوره‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت‌و په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان ئاڵۆزده‌بێت".
لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌كاتێكدایه، ده‌زگای (فۆرین ئهفایهرز)ی ئه‌مریكی له‌ڕۆژانی ڕابردودا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، بارودۆخی سیاسی بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان گونجاوه.
زۆرێك له‌چاودێرانی سیاسی ناوچه‌كه‌و جیهان وایده‌بینن، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌دوای ده‌ركه‌وتنی گروپی ريكخراوى داعشه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا هاتۆته‌ئاراوه، زه‌مینه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ڕه‌خساندوه.