عەلاوی داوا له‌ سه‌در ده‌کات په‌شیمان بێته‌وه‌
13/08/2013 نوسەر: bzavpress

عەلاوی داوا له‌ سه‌در ده‌کات په‌شیمان بێته‌وه‌

ئه‌یاد عه‌لاوی‌، سه‌رۆكی ئیئتلافی عێراقیه‌، داوای لەسەرۆكی رەوتی سەدر كردووە په‌شیمان بێته‌وه‌و واز لەبڕیاری دووركەوتنەوە بێنێت لەكاروباری سیاسی و بگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو گەندەڵی.
له‌په‌یامێکیدا ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقیە  داوا لە موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر كردووە واز له‌ گۆشه‌گیری وبڕیاری دووركەوتنەوە لەكاروباری سیاسەت بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو گەندەڵی و میلیشیا چەكدارەكان,وه‌ده‌شڵێت: "خوازیارین به‌گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆگۆڕه‌پانی سیاسی".