17/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌رگیز ده‌ره‌قه‌تمان نایه‌ن
هه‌رچی به‌ڵگه‌ی پوچه‌ڵتانه
خستانه ڕوو
هه‌ر ده‌ره‌قه‌تمان نه‌هاتن!
هه‌رچی كای باكراوتان جوو,
فایده‌ی نه‌بوو
هه‌ر ده‌روون به‌زیو لاتن,
ده‌بێنه پیش , ئه‌وه مه‌یدان
چه‌كمان به‌چه‌ك
فیكر به ئه‌ندێشه‌ی فیكر
مه‌چه‌كمان به‌رامبه‌ر مه‌چه‌ك
شیعر به په‌ڕاوی شیعر
ژیانمان به‌رامبه‌ر ژیان.
چیتان پێیه
ئه‌وه عیزه‌ت, ئه‌وه قیمه‌ت
ئه‌ی كوا هی ئێوه له كوێیه؟
ئێوه خاڵین
ورد‌و درشت
له شه‌رف و حه‌یاو ڕه‌وشت
خاڵین خاڵی,سیما تاڵن
بی ئه‌مه‌ل بوون
له ئاست راستی وا ئه‌ناڵن
كاسو كه‌ڕن,
زه‌بوون زه‌بوون
له‌دوره‌وه....
وه‌كو سه‌گی
به شه‌و نخون
به مانگی چواده ئه‌وه‌ڕن,
چاوه‌ڕی بن !
هاكا موژده‌ی خودا گه‌ی
هه‌ر كه سبه‌ی
ڕۆژ بێته‌وه..
شه‌وقو شكۆی...
قوه‌ت و تین و په‌لو پۆی..
ئه‌م ئاڵایه
له ده‌شت و دۆڵ و سه‌حرادا
له جه‌رگه‌ی خاكی (ڕۆمادا)
شه‌پۆل ئه‌داو ئه‌شنێته‌وه..