زیادبوونی دانیشتوان و ژمارەی مسوڵمانان لە ووڵاتانی ئەوروپا
18/01/2015 نوسەر: bzavpress

زیادبوونی دانیشتوان و ژمارەی مسوڵمانان لە ووڵاتانی ئەوروپا



 دیمۆگرافیا و دانیشتوان هۆكارێكە پەیوەندی بەهەر ڕوداوێكەوە هەیە كە لە جیهان و بەتایبەت ئەوروپادا ڕو دەدات ، بە تایبەتیتر ڕووداوەكانی پاریس وگۆڤاری ( چارلی هیبدۆ ) لە دڵی ئەوروپا واتە ( فەرەنسا ) ، ئەوەی ئەوروپای دەسەڵات  لێ دەترسێت هێرشی چەكداری و تیرۆرستی نیە بەتەنها بەڵكو ئەو زیادبوونە ئاشكرایەیە لە زیادبوونی ژمارەی مسوڵماناندا و ساڵ لە دوای ساڵ ئەم ژمارەیشە لە بەرزبونەوەدایە  هاوكات پێچەوانەی  كلتوری تاكی ئەوروپی لە خێزان دا كە لە بری زیادبوونی سروشتی لە دانیشتواندا بارەكە نێگەتیڤە و كەمبوونەوەی لە( نەوە)دا ڕوو دەدات ئەوەیش بۆتە كلتوری تاك و خێزانی ئەوروپی و بەو ئاسانیە حكومەت ناتوانێت باڵانس  بگێڕێتەوە پێش ( 100 ) ساڵ پێش ئێستە ، لەبەرامبەردا  كلتوری تاك و خێزانی مسوڵمانان لە ئەوروپا زۆر پێچەوانەی ئەمەیە كە زیادبوونی ڕێژەی( نەوە) ی مسوڵمانە لە ئەوروپا ، ئەم داتا و زانیارانە پشت ڕاستی ئەوە دەكەنەوە :
0. ڕێژەی گەشەی ساڵانەی مسوڵمانان لە جیهاندابە گشتی  لە %6.4 - %4  بەڵام مەسیحی %1 ،یان كەمتر لەوە ئەمە  بەپێی ئاماری ساڵانەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە نێوان 4200  ئاین و ئاینزای جیاوازدا دەكرێت  .
1. ژمارەی مسوڵمانانی ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا 18 ملیۆنە و ( لە ئاستی كیشوەریشدا  38  ملیۆنە ، چونكە بەشێكی توركیا و چەند وڵاتێكی تری ئەورپای رۆژهەڵاتی دەكەوێتە ناوی )  لە فەرنساژمارەی مسوڵمانان نزیكەی (8)  ملیۆن  و دوای ئەلمانیا دیت نزیكەی( 4 ) ملیۆنە  و %10ی دانیشتوانی فەرەنسا پێد دێنێت  ، ڕێَژەی زیادبوونی دانیشتوانی ساڵانەی فەرەنسا( %0.5 ) وە ئەمریكا( %1. )،  بەڵام لە ووڵاتە مسوڵمانەكاندا  لە كوەیت( %8 ) بوو  لە( 1985) وە  امارات (  %14 ) وە  سعودیە  ( %4  ) لە جەزائیر(  %3 )  ...هتد  .
تەنانەت لە ساڵی 2004 دا  نزیكەی (50 ) هەزار كەس  مسوڵمان بوون  كە ئەو ساڵە بە ساڵی ئیسلام ناونرا لە فەرنسا ، وە( 2300 ) مزگەوت لە فەرەنسا هەیەو  مسوڵمانانی فەرنسا بە ئیلتزامترین ئەژمار دەكرێن ، گۆڤاری – جون ئەفریك- دەنوسێت : كتێبی(  اربعین نووی ) لە نوسینی ئیمام نەوەوی زۆرترین نوسخەی لێ چاپ دەكرێت لە دوای وەڕگێڕانی بۆ زمانی فەرەنسی ، وە ئایینی ئیسلام لە فەرنسادا دووەم  ئایینە لە دوای مەسیحیەتەوە ، وە پێشبینی دەكرێت لە ساڵی (2040 )  ئایینی ئیسلام ببێتە یەكەم ئایین  لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان لەسەر ئاستی ئەورپادا ..! 
 ژمارەی مزگەوتەكانی ووڵاتانی ئەوروپا  لە سەرو (25 )  هەزار  مزگەوتەوەیە .
ژمارەی مسوڵمانان لە ئەندەنوسیا (  256 ) ملیۆن كەسە   و یەكەم ووڵاتە لە زۆری ژمارەی دانیشتوانی مسوڵماندا ( %13 ) ژمارەی گشتی مسوڵمانانی جیهان دەكات ، وە لە ئەمریكادا ( 6.2 ) ملیۆن مسوڵمانە ، ( لە فەرەنسا و بەلجیكا ) رێژەی مسوڵمانان لە (  %10 ) یە  بەردەوامیش لە زیادبووندایە  .
317   ملیۆن مسوڵمان  لەوووڵاتانەدان كە  تیایدا مسوڵمانان  زۆرینە نین  واتە( 1/5) ی  ژمارەی هەموو  مسوڵمانانی جیهان دەكات ، ئەو ووڵاتانەی مسوڵمانان تێیدا كەمینەن :   ژمارەی (151 ملیۆن لە هندستان – 22ملیۆن لە صین - روسیا 16 ملیۆن  - اسیوبیا 28  ملیۆن   . 
ژمارەی مسوڵمانان لە ئەوروپادا 38  ملیۆنە ،.
ژمارەی عەرەب لە مسوڵمانان تەنها لە ( %18 ) یە بە پێی دائیرەی معارفی بەریتانی ، ئەمەیش پشتڕاستی ئەوە دەكاتەوە كە عەرەب لە نێو مسوڵماناندا كەمینەن هەرچەند ئایینی ئیسلام لەسەرتادا  لە ناو عەرەبدا  سەری هەڵداوە ، لە ساڵی ( 1935  )دا  ژمارەی مسوڵمانان تەنها( 200 ) ملیۆن كەس  بووە لە جیهاندا  لە 1983  دا بەرزبۆتەوە بۆ (700 ) ملیۆن كەس  و ئیستایش(  1.7 ) ملیار  كەسە كە بە ڕێژەی ( %27 ) نزیكەی دانیشتوانی جیهان پێك دێنێت  لە نێو  (5 ) ئاینە سەرەكیەكەدا – مسولمان – مەسیحی – جولەكە – بوزایی-  كۆنفۆسیۆشی .
پێشبینی دەكرێت (2025 ) ڕێژەی دانیشتوانی مسوڵمان پێش مەسیحی بكەوێت  واتە : (%30 )مسوڵمان و( %25  )مەسیحی  ، هەرچەند چەندین ناوەندی مەسیحی و دژ  بە ئیسلام ژمارە و داتاكانی زیادبوونی مسوڵمانان زۆر  زیاتر دروست دەكەن بۆ  ترساندنی پارت و ناوەندە تونڕەوە مەسیحی و خەڵك و كەنیسە .
مێژووناسی یەهودی – بیرنارد لویس – دەڵێت لە كۆتاییەكانی ئەم سەدەی( 21 ) ەدا  ئەوروپا دەبێتە بەشێك لە رۆژئاوای عەرەبی  " مەبەستی زۆربونی مسوڵمانانە كە ئەویش بەشێكی زۆریان عەرەبن .
 بە 3  ڕێگا و هۆكار زۆربونی مسوڵمانان لە ئەوروپا و ئەمریكا  لە زیادبووندان  یەكەمیان " بە هۆی كۆچەوە( ئێستا گروپی  -پێگیدا – یان ڕاسیزم ، پەیدا بووە كە داوای دەركردنی یان ڕاگرتنی زیادبوونی مسوڵمانان و ڕەگەزەكانی تری ئەڵمانی دەكات  بۆ ووڵاتەكەیان لەمرۆژانەدا  25  هەزار خۆپشاندەریان كۆكردەوە  لە بەرامبەردا  خۆپیشاندانی پێچەوانە هەر لەهەمان كاتدا خۆپیشاندانیان كرد كە 100  هەزار  بەشدار بوون  كە خاتوو میركڵیش  بەشداری كرد و كوردەكانیش  لەگەڵیدان هەرچەند چەپ و لیبراڵ و ناملتزم و زۆرجار دژی ئیسلامن  بەهۆی ئەوەی بوونی ئەوانیش لە ئەڵمانیا دەكەوێتە بەر مەترسیەوە )   كە زۆرترینی كۆچبەران  مسوڵمانانن  بەهۆی باری نائارامی وڵاتەكانیانەوە دووەم "  بە هۆی زیادبوونی گەشەی خێرای مسوڵمانانەوە  لەچاو ئاین و كلتوورەكانی ترەوە ، سێەم " بڵاوبونەوەی باوەرهێنان بە ئاینی ئیسلام لە چاو ئاینەكانی تردا لە پێشەوەیە .
بە پێی ناوەندی كۆنگرەی پەیوەندیەكانی ئیسلام لە ئەمریكا ژمارەی مسوڵمانان  لە ساڵی (2000 ) دا  ( 8 ) ملیۆن بوو و ژمارەی مزگەوتەكانیش (2000) دانەبوە  ،  وە  زۆرترینی مسوڵمان بووەكان لە لەم شوێنانەن : زیندانەكان – زانكۆكان – وە بەشێكی زۆری ئافرەتانی ئەمریكی هاوسەرگیری لەگەڵ مسوڵماناندا دەكەن .
................
 هۆكارەكانی ئەم گەشە و زیادبوونە  :
وەعد و پەیمانی خوای گەورە  زیادبوون و فراوانبوونی ژمارەی مسوڵمانان و بڵاوبوونەوەی دینەكەی چونكە زۆری و هەڵكشانی ڕێژەی مسوڵمانان لە جیهان و بەتایبەت لە ئەوروپا نیشانە و ئاماژەی  خۆگری و ڕاستی ئیسلام دەردەخات .
دژایەتی و دوژمنایەتی بۆ ئیسلام  كارناكاتە سەر بڵاوبوونەوەی خێرای ئیسلام و مسوڵمانان چونكە مێژوو سەلماندوویەتی .
ئیسلام و كۆن نابێت و دژایەتی لەگەڵ  پێشكەوتنە تەكنەلۆژی و زانستی و كۆمەڵایەتی و ئابووریەكان نیە .
داروخانی باری كۆمەڵایەتی  و دەروونی لە ڕۆژئاوا .
دژایەتی رۆژئاوا بۆ ووڵاتانی ڕۆژهەڵات و مسوڵمانان و بەتایبەت گەلانی خۆرهەڵاتی ناوڕاست .
پشتگیری دكتاتۆری و ستەمی كاربەدەستانی ووڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەەڕاست  لە لایەن رۆژاواوە .
سەرچاوەكان :
1- Islamyciencia .
2- "القنبلە الدیموغرافیە" للعرب والمسلمین فی أوروبا-بقلم: حمزە عبد الحلیم الحراحشە .
3- شیراز حرزالله .
4- http://ar.wikipedia.org/ .
5-    خصوصیات التحول الدیمغرافی و بروز المشكلە السكانیە فی العالم الپالپ : المنگقە المغاربیە أنموژجا -  عماد المیغری .
6- http://www.aljazeera.net/.
7- توقعات بأن یشكلوا خمس الاتحاد اڵاوروبی فی 2050 - عبدالله الگلحە.
8- أحصائیات أنتشار اڵاسلام .
9- الإسلام هو الدین اڵاسرع انتشارًا فی العالم - http://islammemo.cc/.
10- http://ar.islamway.com/spotlight/833 .