18/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سادق لەبان: هەڕەشە لەكەركوك دەكات
سادق لەبان پارلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند حەشدی شەعبی بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان رۆڵێكی باشیان هەبووە لە ئازادكردنی زۆربەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدان.
وتیشی هەر رێگرێك لە جموجۆڵیان مایەی قبوڵكردن نییە و هیچ لایەنێكیش لە كەركوك بۆی نییە رێگرییان لێ بكات بۆ چوونە ناو كەركوك ئازادكردنی ئەو ناوچانەی تا ئێستا لەدەست داعشدان ئەگەر پێویستكرا.