19/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی حكومەتەكەی دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ توركیا ئاسایی بكاتەوە لەسەر پرسی نەوتو ئاو
سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە تانەر یەڵدز وەزیری وزەی توركیا كردو لەدیدارێكدا گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە لەهەموو بوارەكان بەتایبەتی لەبواری وزەدا.
لەدیدارەكەدا عەبادی رایگەیاندووە كە عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا بەهێز بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی عێراقی دەربڕیوە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكان لەگەڵ توركیادا بەبێ دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆی یەكتر.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردوە كە چەند پرسێكی هەڵپەسێردراو هەیە لەنێوان هەردولادا بەتایبەت پرسی نەوتو ئاو داوای لە توركیا كردوە لەسەر ئەو دوو پرسە گفتوگۆ بكەن.