19/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ڕو پێكدادانی یه‌په‌گه‌و رژێمی ئه‌سه‌د له حه‌سه‌كه
هێزه‌كانی پهیهگهو كهتیپهی شهمس له‌ناوچه‌كانی ژێردهسڵاتیان په‌لامارێكی به‌رفراوانی هێزه‌كانی رژێمی سوریا‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانیان تێك‌شكاند.
لە شه‌ڕو پێكدادانه‌كان 4 چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌د كوژراوهوو شه‌ڕڤانێكی كورد‌و ئافره‌تێك به‌هۆی كه‌وتنی هاوه‌نێكه‌وه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده شه‌هید بووه.
پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه حه‌سه‌كه دوای ده‌ستگیركردنی 10 چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌د دێت له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه كه له‌ناوچه‌كه‌دا كاری ئیستفزازی و ناشرینیان كردووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌وه، هێزه كوردییه‌كان چه‌ند خاڵ و بازگه‌یه‌كی رژێمی ئه‌سه‌دیان گه‌مارۆ داوه‌و حاڵه‌تی نائاساییان راگه‌یاندووه‌و پشتیوانی سه‌ربازیش له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه ره‌وانه‌ی ریفی حه‌سه‌كه كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌سه‌د ژماره‌یه‌كی زۆری تانك له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیا بڵاوده‌كاته‌وه.