نرخی نەوت
19/01/2015 نوسەر: bzavpress

نرخی نەوت

                                           
لەسەرەتای یەكەم جەنگی جیهانییەوە،نرخی نەوت بۆ یەكەمجار لە (1914) ەدا،بەرزبۆیەوە بۆ (100$) ،نەوت و پێكهاتەكانی پێویستییەكی حەتمین،بۆ كارگەكان،سەربازگەو ئامێرەكانی جەنگ،كەشتییە گەورەكان،ئۆتۆمبیل و فڕۆكە جۆراوجۆرەكان و...هەتادوایی، تائێستاش هەروایە .
جارێكی دیكەش باسمان كردووە،كە نەوت یانی دۆلار،دۆلار یانی ئەمریكا،ئەمریكا یانی ئەوەی سیاسەتێكی ڕیالیستی كەونی هەیەو،ئەیەوێت لەئاستی گەردوندا ململانێی هەموو شتێك بكاتەوە ،بۆ بەرگریكردن لەبەهایەك كەپێی دەوترێت،لیبراڵیزم،ناوەڕۆكەكەی خۆی لە سەرمایەداریی و بازاڕی ئازادو تاكی ئازادو....ئەم قسە خۆشانەدا ئەبینێتەوە. كەواتە تا نرخی نەوت بەرزبێتەوە،هی دۆلاریش بەرزئەبێتەوە .
لەكاتێكدا جیهان خەریكی شۆڕشێك بو لە ووزە دا لەڕێگەی نەوتی سەخەری (Shale oil) و (Shale gas) ەوە .تا جێگە بەنەوت و گازی سروشتی لێژبكات (تا ئێستا بەڕێژەیەكی باش سەری نەگرتووە). ،لەسەری ساڵی (2015) ەوە،نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا،بەڕێژەی (55%) دابەزیوە،بۆ شوێنێكی وەك عێراق كەهەموو شتێك تیا ئیش ئەكات،ئەقڵ و مەنتق نەبێت، لانی كەم دابەزینی نرخی نەوت، یانی  سەرلەنوێ پیاچونەوە، بە ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە كە لەكۆتایی (2014) دانراوە .چونكە تەنها لە (5) مانگی ڕابردوودا (12) ملیار دۆلار زیانی كردووە ..

دابەزینی نرخی نەوت، سێ هۆكاری هەیە:
یەكەم: سەرەكیترین هۆكار،زیاد لەڕادەی هاوسەنگی خۆی ئاستی سەرفی دۆلار بەرزبوبوەوە،سادەترین بەڵگە ئەوەیە تا ئێستا (90%) بازاڕو بانكەكانی جیهان مامەڵە دراوی ئەمریكی بە دۆلار($) ئەكەن...لە لایەكیش ئەمریكا لەساڵی (1975)  بومەلەرزەیەكی ئابوریی، و لەدوای (11)ی سێپتەمبەر جارێكی تر ئیفلاسی بانكی لیمان برازەرو میریال لینج و،لەساڵی (2008) پەنای بۆ سۆشیالیزم و كتێبی سەرمایەكەی ماركس ئەبرد،لەو چڵپاوە دەریبهێنن،ساڵی (2013) ەش بەگەورەیی جەڵتەكە لێی دایەوە،كە یەكەمجاربو (700000) حەوت سەد هەزار فەرمانبەر لەكۆشكی سپی دا،داوای مووچەیان ئەكرد،پارەنەبو بیاندرێتێ‌ ! .قەرزەكانی ئەمریكا ژمارەی گەردونی و خەیاڵین ،گەیشتۆتە (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلار !!.ئابوریی ئەمریكا یەك لەسەر سێی جیهانە،تۆبڵێی ئەمە كارنە كاتە سەر جیهان ؟.كەواتە ئەبێت ئەمریكا دەست بگرێت بەسەرفی دۆلارەوە،هاوسەنگی ڕابگرێت .بەتایبەتی لە (6) هەفتەی كۆتایی (2014) ئاستی سەرفی دۆلار زۆر بەرزبو بویەوە .
دووەم: گەشەی ئابوریی لەئەوروپای ڕۆژئاواو چین و (یابان) بەتایبەتی .ئەوسا هندستان كەلەم دابەزینی نرخی نەوتە قازانجی (16) ملیار دۆلاری كردووە .لەكاتێكدا ئەمریكا پێویستە ئاستی ململانێكانی لەگەڵ ئەم وڵاتانە بەرەو سەروتر ببات .هەڕەشەن لەسەر ئابوریی ئەمریكا .
سێهەم: لەهەندێ شوێن نەوت و گازی سەخەریی بەرهەمهێنراوەو ئاستی بەرزیشی تۆماركردووە،ئەگەرچی تێچوی دەرهێنەكەی زۆرترو بۆ ژینگەش خراپترە .
چوارەم: ئەمریكا خۆشی لەناوچەكەدا،لەگەڵ سعودییەو كەنداو،ئەیانەوێت بەم دابەزینە زیانێك،یان گورزێك لە ڕووسیاو ئێران بدەن .
سەرەنجام،هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە نەوت هەناردە ئەكەن (بەبێ جیاوازیی) بەرێژەی جیاجیا زیانی گەورە ئەكەن، وەكو عێراق،نەیجیریا،سعودیە،ئێران،ڕووسیا،لیبیا..ئەگەرچی ئێران (بەپێی وەزیری نەوت " بێژەن زەنگەنە".زیانی وای نەكردووە،چونكە سندوقی ئیحتیادی یان هەیە پارەی لێ دەرئەكەن) .بیرمان نەچێت هەربەتەنها دەوڵەتەكان نین زیان ئەكەن،وە بودجەكەیان كورت ئەهێنێت،كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوتیش زیانی تیا ئەكەن .

           چارەسەر چی یە ؟
سادەترین و زانستی ترین،چارەسەر بۆ ئەزمەیەكی وا،ئەوەیە سەرچاوەی داهات هەمەجۆر بكرێت،لەعێراق و كوردوستان دا نەوت بە ڕێژەی (100%) سەرچاوەی داهاتە !!. هەرچی كەرتی خزمەتگوزاریی، بانكی ،كشتوكاڵی و سێكتەرەكانی كشتوكاڵ كە ژینگەی لەباریشی هەیەو فەرامۆشكراوە ،پیشەسازیی ،چاودێریی بازاڕ لە خستنەڕوو خواست .....هتد..ئەمانە ئەبێت چالاك بكرێن .تا كاریگەریی گەورەی هەبێت لەسەر گەشەپێدانی ئاسایشی مرۆیی و ئابوریی .
بەنیسبەت كوردوستانەوە،زیانێكی كاتییە،چاوەڕوان ئەكرێت هیڵی بۆڕی خورمەڵە لە (2015) دا تەوابێت كە لەڕۆژێكدا دەتوانێت (1) ملیۆن/بەرمیل بگوازێتەوە،كەلەخورمەڵەوە درێژئەبێتەوە تاسەر سنوری فیشخابور بۆ سەرسنوری توركیا (خورمەڵەلەنێوان مەخمورو موسڵدایە،ئەوشوێنەی پێش ئەوەی بە 3 كیلۆمەتر داعش بیگاتێ‌،فڕۆكەكانی ئەمریكا خێرا دەستی یان بەبۆمبارانكردنی داعش كردو نەیانهێشت تیرۆریستان بگەنە هەولێر)..جگەلەوەش بە درێژایی (81كم) لەنێوخۆدا بۆڕیی نەوتی تەق تەق بەستراوە بەنەوتی خورمەڵەوە .