جەمیل بایک: رێگەی دەربازبوونی تورکیا لەو داوەی تێیکەوتووە، بریتییە لە چارەسەرکردنی  دۆزی کورد
19/01/2015 نوسەر: bzavpress

جەمیل بایک: رێگەی دەربازبوونی تورکیا لەو داوەی تێیکەوتووە، بریتییە لە چارەسەرکردنی دۆزی کورد

جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان " کەجەکە " داوا لە تورکیا دەکات لەبری ھاوپەیمانێتیکردن لەگەل داعش ، ھەوڵی چارەسەرکردنی پرسی کورد بدات.
راشیگەیاند دەبێت پارتی دادوگەشەپێدان مل بۆ چارەسەرەکردنی سیاسییانەی پرسی کورد بدات، بەپێچەوانەشەوە رووبەڕووی ھەمان چارەنووسی حکومەتەکانی پێش خۆی دەبێتەوە کە دەیانویست بەرێگەی سەربازیی کۆتایی بە دۆزی کورد بھێنێت.
هاوکات ھاوسەرۆکی کەجەکە، ئەوەشی خستەڕوو کە سەرباری جدی نەبوون لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باکور، سیاسەتی تورکیا بۆ دژایەتیکردنی ئەزموونی خۆرئاوای کوردستان بەردەوامەو ھەر بەو ئامانجەش سنوورەکانی بۆ جموجوڵی چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرەو لیوای تەوحید کردۆتەوە، وە رێگەی دەربازبوونی تورکیا لەو داوەی تێیکەوتووە، بریتییە لە چارەسەرکردنی دیموکراتیی دادگەرانەی پرسی کورد.