میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەو نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا.
بەپێی زانیاریەکان بۆگدانۆف لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لەبارەی پەیوەندییە دوولایەنەکان و رەوشی ئاسایشیی و سیاسیی عێراق و ناوچەکە وتووێژ دەکات.
هاوکات، لە چەند رۆژی داھاتوودا،وابریارە "ئیسحاق جیھانگیر" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە بازرگانی و ئابورییەکان سەردانی بەغداد بکات.
"جیھانگیری" ڕاگەیاندووە: وڵاتەکەی پشتیوانی عێراق دەکات لە شەڕی دژی تیرۆرو ئەو مەترسیانەی ڕوبەڕووی دەبێتەوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە جەختی لەوەشکردۆتەوە کە ئێران بەھەموو توانایەکەوە لە پشت خەڵکی عێراقەوە ڕادەوەستێت تا گەیشتن بەسەرکەوتن و کۆتایھێنان بەشەڕی تیرۆر.