19/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆڵات جان: نزیكه‌ی 300 شه‌ڕڤان له‌كۆبانێ شه‌هید بووه
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ، پۆڵات جان به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) باس له‌دۆخی كۆبانێ‌و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه ده‌كات‌و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه شه‌ڕڤانان شكستێكی گه‌وره‌یان به‌داعش هێناوه له‌ناوچه‌كه‌دا.
ناوبراو له‌و دیداره‌دا باس له هاوكاری پێشمه‌رگه‌و رۆڵیان ده‌كات له‌كۆبانێ، هه‌روه‌ها ئاماری زیانه‌كانی خۆیان له‌و شه‌ڕه‌داو ژماره‌ی كوژراوانی داعش ئاشكرا ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، پۆڵات جان باس له هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كات بۆ كه‌وتنی كۆبانێ‌و پیلانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌ڕوو دژی شه‌ڕڤانان‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و ژنان.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆبانێوه تا ئێستا نزیكه‌ی 300 شه‌ڕڤان شه‌هید بووه.
د.ع
له‌ژماره 13ی گۆڤاری بزاڤ، كه‌ئێستا له‌بازاڕدایه، دیداره‌كه بخوێنه‌ره‌وه.