21/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا به حكوومه‌تی عێراقی ڕاگەیاندووە له رووسیا نزیك نه‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە حكوومه‌تی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ئاگاداری حكوومه‌تی عه‌بادی ی كردۆته‌وه، له هاوكارییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی رووسیا نزیك نه‌كه‌وێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سنورێك بۆ ئه‌و هاوكارییانه داده‌نێت كه ئێستا له دژی تیرۆر ده‌یداته عێراق.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ،حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ " میخائیل بوگدانۆڤ"، سه‌رۆكی دۆسیه‌ی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا كۆبووەته‌وه و باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی هه‌ردوو وڵات كردووەته‌وه و پشگیریی هاوكاریی یه‌كتریان كردووه، له رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی تیرۆردا.