یەمەن بەستنی رێکەوتنی ئاگربەست
21/01/2015 نوسەر: bzavpress

یەمەن بەستنی رێکەوتنی ئاگربەست

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، پاش پێکدادانێکی قورس، هێزەکانی حکومیی و هێزەکانی راپەڕی و لەسەر دامەزراندنی ئاگربەس رێکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری ناوخۆی یەمەن و یەکێک لە بەرپرسانی تاقمە نەیارەکانی ئەم وڵاتە وتوویانە پیکدادانی قورسی رۆژی دووشەممەی ئەم وڵاتە پاش بەستنی رێکەوتنی ئاگربەس لە نێوان ئەو دولایەنەدا کۆتایی هاتوووە.
هەروەها باسیان لە دەسرێژیی بەگولە بۆ سەر ئۆتۆمبیلی هەڵگری «خالد بحاح» سەرۆک وەزیرانی یەمەن لە شەقامی ئەلزوبەیری لە ناوەندی سەنعا کردبوو.
عەلی داقشان ئەندامێکی بزوتنەوەی حوسییەکانی یەمەن راگەیاندووە کە لیژنەی سەرۆک کۆمارەتیی یەمەن پاش چەندین کاژێر دانوستان رەزامەندیی بەرامبەر رێکەوتنی دوولایەن نیشان داوە.