شەڕوپێکدادانی نێوان یەپەگەو ھێزەکانی رژێمی سوریا دەستی پێکردەوە
22/01/2015 نوسەر: bzavpress

شەڕوپێکدادانی نێوان یەپەگەو ھێزەکانی رژێمی سوریا دەستی پێکردەوە

دوای ھێوربوونەوەیەکی رێژەیی بارودۆخی حەسەکە، سەرلەنوێ شەڕوپێکادانەکانی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل وھێزەکانی رژێمی سوریا لە شارەکە دەستیان پێکردەوە، دوێنێ شەو ھێزەکانی رژێمی سوریا و تاقمە چەکدارەکانی لایەنگری حکومەت، پەلاماری چەند گەڕەکێکی حەسەکەیان داوە، بەڵام شەڕڤانان و ھێزەکانی ئاسایش بەرپەرچی پەلامارەکانیان داوەتەوەو رێگرییان کردووە لەوەی پێشڕەوی بکەن.

شەڕوپێکادانەکان زیاتر چەند گەڕەکێکی ناوەندی شارەکەیان گرتۆتەوەو بەپێی زانیارییەکانیش ژمارەیەک چەکداری ھێزەکانی رژێمی سوریا کوژراون.