22/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی سەردانی لەندەن دەكات
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆنگرەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سەردانی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەكات.
ڕافد جبوری وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند "عەبادی لەمیانەی بەشداریكردنی لەم كۆنگرەیەدا هەوڵدەدات بارودۆخی مەیدانی عێراق بخاتەڕوو، هەروەها داوای هاوكاری زیاتری وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش".
ئەم كۆنگرەیە بەئامادەبوونی هەریەك لەبان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانو دیڤید كامیرۆن سەرۆكوەزیرانی بەریتانیاو نوێنەری چەندین وڵاتی جیهان ئەنجامدەدرێت تێدا باس لەچۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەكرێت.