تریفەی سپی
22/01/2015 نوسەر: bzavpress

تریفەی سپی

       
ئـەوەی كـە دەیڵـێن : بە زوبان و لیـَو 
قسـەی بـێ مـانـاو بـوختان و جنیـَو
هـەر بـۆ خـۆتانـە دوور لـە پێغەمبەر
ئەو ڕەحمـەتێكە بـۆ هـەمـوو بـەشەر

بـێ بـەشـن ئیـَوە لە شـەرم و شكـۆ 
دڵتـان پــڕ قـیـن دەمــتان پـڕ درۆ
محمد جــوانـە مـیـَژووی ژیــانــی 
سپـی وەك بـەفـر دەروون و   گیـانـی

ئێـوەن كـە شـەیـدا بـە نێـو تارمایی
تاریـك پـەرسـتـن دژ بـە ڕۆشـــنایی
بـەڵام محمد  خـــۆری  ئاســمـانــە
تـریـفــەی سـپی  مـاهــی تـابانـە

ڕەحـمەتی جـیهـان چـرای سەرزەمین 
لە نـێو زوڵمـەتدا بـۆتە   نووری ژیــن
قوربانی دەكــەم  گیـانــی پڕ هـیوام
تـابیـسـەلمێـنم  خـاوەنــی   بــڕوام