22/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ردوغان: ڕه‌خنه‌گرتنی له‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وڕۆژئاوا
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به هۆی بێ ده‌نگی هەریەك له‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و وڵاتانی رۆژئاوایی به‌رامبه‌ر تاوانکاری ئیسرائیل ڕه‌خنه دەگرێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا لهدهههمین کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی نێوان پەرلهمانهکانی وڵاتهئیسلامییهکان له‌ئه‌سته‌مبۆل وتی: زه‌مانێک کهڕژیمی ئیسرائیل زیاتر له2500 که‌س له‌وان ئافه‌رتان ومنالانی بێ سووچ وتاوانی له‌ساڵی ڕابردوو کۆکوژ کردووه، هیچ وڵاتێکی ڕۆژئاوایی ویان ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌ی وه‌کوو هێرشه‌کانی فه‌ره‌نسا شهرمهزارنهکرد.
سه‌رۆکی تورکیا داوایکردى لهوڵاتهئیسلامییهکان تادژی ڕه‌شه‌کوژی که‌سه‌ره‌تا سەری گرتووه سهرموسولمانان یه‌کگرتووبن.ئه‌ردوغان له‌درێژه‌ی وته‌کانی دا ڕایگه‌یاند که‌ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئێستا له‌جیهانی ئیسلام یه‌کیه‌تی،ته‌کووزی ویهکگرتووییه.