22/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێنه‌رانی كورد لە عێراق رێگری له پێشنیازێکی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌ن
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، نوێنه‌ری كورد و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "دوێنێ چوارشه‌ممه، نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشنیازێكیان هێنابوو كه هه‌رێم هه‌رچی نه‌وتی هه‌یه ده‌بێت ته‌سلیمی عیراقی بكات".
ده‌شلێێت: "ئێمه‌ش به روون و ئاشكرا پێمان وتن كه ئه‌گه‌ر پێشنیازه‌كه‌تان سه‌حب نه‌كه‌ن هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان به‌جێ ده‌هێڵین و بودجه‌ش نابێت و رێككه‌وتنی سیاسیش تێكده‌چێت هه‌موومان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگوشه‌ی یه‌كه‌م".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان دانیشتنه‌كه زۆر به سانایی به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆیه‌كی زۆر هێمانانه‌مان كرد‌و ئه‌وانیش ته‌فه‌هومی بابه‌ته‌كه‌یان كرد و سه‌رۆكی لیژنه ته‌ده‌خولی كرد و زۆر به‌ئاسانی بڕگه‌كه‌یان دواخست و له‌و گرفته رزگارمان بوو به‌كاتی، به‌ڵام ئه‌م ماسیه هه‌ر ده‌جووڵێت و گاكه‌ش له‌سه‌ر پشتی ده‌كه‌وێت".