22/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رجه‌م نه‌خشه سه‌ربازییه‌كان بەرەکانی جەنگ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داڕێژراوە
سوپا سالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى كوردستان، سه‌رپه‌رشتیى سه‌رجه‌م ئه‌و جه‌نگانەى كردووه كه به‌رانبه‌ر داعش ئه‌نجام دراوون.
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سوپا سالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا رايگه‌یاند، هێرشى دوێنێى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى به‌نداوى موسڵ به به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت و نه‌خشه‌یه‌كى سه‌ربازى بوو، له كاتێكدا سه‌رجه‌م هێرشه‌كان به‌سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌وه تۆماركراوه، چونكه یه‌كه‌م جاره له‌به‌ره‌یه‌كدا 15 گه‌وره ئۆتۆمبێلى مینرێژكراو رووبه‌ڕووى پێشمه‌رگه ده‌بنه‌وه، به‌خۆشحاڵیه‌وه، سه‌رجه‌میان له‌ناوبران.
دەشڵێت: سه‌رجه‌م نه‌خشه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داده‌نرێن، به‌تایبه‌تى هێرشه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى به‌نداوى موسڵ و نه‌خشه‌ڕێگاى گرتنه‌وه‌ى ڕێگاى سه‌ره‌كى چیای شنگال و سه‌رجه‌م هێرشه‌كان سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌یان تۆمار كردووه، به‌ڕێژه‌ى %100″.