23/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌یان که‌س له پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌مه‌ن بريندارو کوژراون
له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کانی دووڕۆژی ڕابردوو له‌نێوان هێزهئاسایشیهکانی یه‌مه‌ن وبزوتنه‌وه‌ی ئه‌نسارۆڵڵا له‌سه‌نعای پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، 35 که‌س کوژراون.
هه‌روه‌ها باسی برینداربوونی نزیکەی 100 که‌سیان کردووه. به‌رله‌وه ژماره‌ی کوژراوانی پێکدادانه‌کان له‌ڕۆژانی دووشه‌ممه وسێ شه‌ممه 19 که‌س ڕاگه‌یاندرابوو.
"عهبدڕهبهمهنسور هادی" سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌ن رۆژی چوارشه‌ممه، ڕۆژێک دوای پێکدادانه‌کانی چه‌کدارانه‌ی گردوپه‌ری کۆشکی سه‌رۆک کۆماره‌تی له‌سه‌نعا، له‌گه‌ڵ "سالح ئهلسهمهد" نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نسارۆڵڵا دیدار‌و له‌گه‌ڵ ھەر چوارپێشنیارهکەی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.