داعش دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی رووداوی گوللـه‌باران کرد
23/01/2015 نوسەر: bzavpress

داعش دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی رووداوی گوللـه‌باران کرد

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا تۆڕی میدیایی روداو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ په‌یامنێرو وێنه‌گرێكیان له‌لایه‌ن چەکدارانی داعشه‌وه‌ له‌ تل كۆچه‌ر له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیركراون، له‌ ئێستاشدا هه‌واڵی گوللـه‌باران كردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بەڵام جێی ئاماژەیە تائێستا كەناڵی رووداو هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی چارەنووسی پەیامنێرەكانی بڵاونەكردۆتەوە.

لەم بارەیەوە سایتی "xeber24.net" كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی خۆرئاوای كوردستان و سوریا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ تاقمی چەکدارانی داعش "فەرهاد حەمی" و "مەسعود عەقیل" پەیامنێری كەناڵی رووداوی گولـلە باران كردووە كە پێشتر لە ریفی قامیشلۆ رفێندرا بوون.
سایتەكە ئەوەشیخستۆتەڕوو كە پێشتر "دادگای شەرعی" ڕێکخراوی داعش سزای لەسێدارەدانی بۆ پەیامنێرەكانی رووداو دەركردووەو سزاكەش ئەمڕۆ لە ناوچەی شەدادە جێبەجێكراوە.