24/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داعش کوشتنی یەکێک لە بارمتە ژاپۆنییەکانی راگەیاند
ئه‌مڕۆ پێگه نزیكه‌كانی سه‌ر به‌ر رێكخراوی داعش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تۆمارێكی ڤیدیۆیان بڵاوكرده‌وه‌و تێدا ته‌ئكدیان له‌سه‌ر سه‌ربڕینی یه‌كێك له دوو بارمته ژاپۆنیه كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كه لای رێكخراوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رن، هه‌روه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕی ئه‌وی دیكه‌شان كرد كه داواكارییه‌كه‌یان جێ به‌جێ نه‌كرێت.
تەلەفزیۆنی فەرمی ژاپۆن بڵاویکردەوە، حکومەتی وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە تۆمارە ڤیدیۆیەی داعش دەکات کە تیایدا کوشتنی یەکێک لە بارمتەکانی راگەیاندوە.
وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتەش ئیدانەی ئەو کارەی داعشی کرد ئەگەر ئەنجامی دابێت و وتی: ئەو کارە بەهیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ کردن نییە و پێویستە بەپەلە هاونیشتیمانییەکەی وڵاتەکەمان بەناوی کینگی گوتۆی ئازادبکات کە وەک بارمتە لەلای دەستبەسەرە.