25/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
راوێژکارانى ئۆغڵۆ، بە مەبەستی چارەسەریی پرسی کورد سەردانی هەرێم دەکەن
سێ راوێژکاری ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بە مەبەستی خستنە ڕووی بۆچوونی تورکیا بەرامبەر پرۆسەی ئاشتیی و چارەسەریی پرسی کورد لە توركیا، سەردانی کوردستان دەکەن.
کە پێکهاتوون لە شاندێکی 24 کەسی، کە پسپۆر و شارەزای تورکیان سەردانی هەولیر دەکەن و لەنێو وەفدەکەش هەریەکە لە " حاتەم ئەتەر، دەها ئوزهان، ئەتیەن مەحجوبیان" لەگەڵ سێ رۆژنامەنوسی دیکەی تورک بەشدارن.
بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی 'کێشەی تورکیا، کورد، هەرێمی کوردستان' لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
راوێژکارەكانی سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لەو كۆڕە دا ، قسە لەسەر پەلاماری چەکدارانی رێکخراوی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵوێستی تورکیا لەسەر ئەو پرسە دەكەن.