13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌د تۆفیق :به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گاڵته جاڕیه
رێكخه‌ری ژووری دیپلۆماسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گاڵته‌جاڕیه له كاتێكدا ده‌روازه‌ی سنور به‌رووی رۆژئاوادا داخرابێت ، داواش له‌پارتی ده‌كات به‌په‌له ده‌روازه‌كان بكاته‌وه".
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژووری دیپلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند"داخستنی ده‌روازه‌ی سنوور به‌ڕووی كوردانی رۆژئاوادا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هیچ خزمه‌تێك به‌نه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی نیشتیمانی ناگه‌یه‌نێت و ته‌نیا شه‌رمه‌زاری لێده‌كه‌وێته‌وه و پێوسته پارتی به‌په‌له ده‌روازه‌كان بكاته‌وه".
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم روونیشیكردووه‌ته‌وه "ئێمه له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتمان وتووه كه له‌كاتێكدا ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه ده‌كرێت و سنووره‌كان داخراوه، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هیچ قیمه‌تێكی نییه ئێمه ده‌رگا له‌سه‌ریان دابخه‌ین كه پێویستیان به‌هاوكاری و كۆمه‌كی ئێمه‌یه، بۆیه به‌م شێوه مامه‌ڵه‌كردنه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌هزه‌له‌یه .
بڕیاره (24)ی ئه‌م مانگه له‌شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات و تێیدا (600) كه‌س له‌نوێنه‌ری حیزبه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری تێدا بكه‌ن.