سەرۆکە دوورە پەرێزەکەی کۆریای باکوور  لەمانگی مایسی دا دەچێتە ڕووسیا
26/01/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆکە دوورە پەرێزەکەی کۆریای باکوور لەمانگی مایسی دا دەچێتە ڕووسیا


مۆسکۆ ئاهەنگێڕانی سەرکەوتنی یەکیەتی سۆڤیەتی جاران دەگێڕێت بەسەر  ئەڵمان کە لە جەنگی جیهان دووەم، بۆ ئەو ئاهەنگێڕانە بانگهێشتی (کیم جۆنگ ئون) سەرۆکی کۆریای باکوریشیان کردووە.

 بانگهێشتی (کیم جۆنگ) دەکەوێتە (9 /5 /2015)،  ئەمه ش یەکەم گەشتی فەرمییەتی بۆ دەرەوەی وڵات لەوەتەی لە 2011 وە بووەتە سەرۆک.
بەپێی  زانياريه كان، ڕووسیا و کۆریای باکور نێوانیان خۆشە، مانگی ڕابردوویش لیژنەکەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاپۆرتێکیان لەسەر تاوانبارکردنی کۆریای باکور ناردبووە ئەنجوومەنی ئاساییش، ڕاپۆرتەکە کۆریای باکوری تاوانبار دەکرد بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەڵام سەری نەگرت، ئاخر ڕووسیا زیرەکانە ڤیتۆی کرد.