26/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵوێستی پارتی سەبارەت بە گەڕانەوەی مامۆستا کرێکار بۆ کوردستان
كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر گەڕانەوەی مەلا كرێكار بۆ كوردستان، بە رووداوی راگەیاندوە: لەمەكتەبی سیاسی پارتی دانەنیشتوین بزانین ئەگەر مەلا كرێكار هاتەوە چی بكەین و هەڵوێستمان چی بێت و ئەو پرسەمان تاوتوێ نەكردووە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاندوە: دەڵێم، ئەویش خەڵكی ئەم وڵاتەیە، ئەگەر دێتەوە بەخێربێتەوە، ئاگاداری ئەوە نیم كێشەی ئەمنی هەبێت و ئەوە دەزگا ئەمنییەكان دەزانن، ئەگەر شتی وا هەبێت دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادارن.