13/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌رهاد سه‌نگاوی: ژنێكی ماره بڕاو نییم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌ڵیت، ئه‌و ژنێكی ماره بڕاو نییه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوه‌كو بۆی نه‌بێت له‌حزبێكی تردا كار بكات و پشتگیری بكات وهه‌ركه‌س ئازاده هه‌ر لایه‌نێك هه‌ڵبژێرێت.
فه‌رهاد سه‌نگاوی كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌ر نامه‌ی "رووداوه‌كانی نه‌وا رایگه‌یاندووه: " وه‌كو كورده‌واری ئه‌ڵێت ژنێكی ماره‌بڕاو نییم له‌گۆڕان، تا ئیتر بۆم نه‌بێت بچمه هیچ شوێنێك و بۆم نییه له‌هیچ حزبێكدا بم، ئه‌مه چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌دیموكراسیه‌وه هه‌یه و چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌گۆڕان و گۆڕانكاریه‌وه هه‌یه؟، بۆیه هه‌ركه‌س ئازاده هه‌ر لایه‌نێك هه‌ڵبژێرێت."
ووتیشی: "ئێستا من به‌پاكی و به‌دڵسۆزی پشتیوانی له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌م، وه ئه‌و پشتیوانیه‌م بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی شه‌خسی و ده‌ستكه‌وتێك نیه‌و یه‌كێتی ئێستا له‌به‌ره‌ی میلله‌تدایه‌و له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی به‌و حزبه ده‌كرێت، شوێنه‌كه‌ی به‌هیچ كه‌سێك پڕناكرێته‌وه".