26/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق پشووی په‌رله‌مانتارانی دواخست
لەم بارەیەوە عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، به‌پێی رێنماییه‌كان ده‌بوو ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی ئه‌ندامانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بگه‌ڕێینه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له مڕۆوه تاوه‌كوو هه‌فته‌یه‌كی تر پشوومان وه‌ربگرتبایه ، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و پشووه‌ی نه‌هێشت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق له‌وه زیاتر دوا نه‌كه‌وێت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، به سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه پشووی په‌رله‌مان بۆ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه دو اخرا”.