ئەمریکا ھاوکاری سەربازی دەگەیەنێتە سوپای لوبنان
26/01/2015 نوسەر: bzavpress

ئەمریکا ھاوکاری سەربازی دەگەیەنێتە سوپای لوبنان

بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ،بۆ لەناوبردنی گروپە چەکدارەکان لەسەر سنوری( لوبنان_سوریا ) بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمنی و جبەخانەی سەربازی ، ڕەوانەی لوبنان بکات.

ھاوکاریەکانی پنتاگۆن بۆ حکومەتی بەیروت لە کاتێکدایە ، کەماوەی ٤ رۆژە گروپی چەکدارانی داعش و نوسرە لەسەر سنورەکانی(لوبنان_سوریا)ھێرشیان کردۆتە سەر سوپا و ھێزەکانی پاراستنی سنوری لوبنان و بەو ھۆیەشەوە شەڕو پێکدادان بەردەوامە .
بەپێی زانیاریەکان ھەردوو گروپی (داعش و نوسرە) لە سەر سنورەکان، لە ٤% ناوچە سنورەیەکانی لوبنانیان خستۆتە ژێر ھەڕەشەوە و مەترسی ئەوەش دەکرێت کە پەلامارەکانیان بۆ چونە ناو خاکی لوبنان چڕتربکەنەوە.