27/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم 4 ئۆتۆمبێلی داوه به كه‌ناڵێكی شیعه
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 4 ئۆتۆمبێلی داوه به كه‌ناڵێكی شیعه‌و چه‌ندین وه‌زاره‌تیش بێ ئۆتۆمبێلن.
له‌چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێ‌دا، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرایكرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ندین رێگای جیاواز سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر داوه.
ناوبراو له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم 4 ئۆتۆمبێلی به كه‌ناڵی عێراقییه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراقی به‌خشیوه، له‌كاتێكدا چه‌ندین وه‌زاره‌ت كێشه‌ی ئۆتۆمبێلیان هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بڵاویكردۆته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم 30 هه‌زار ئۆتۆمبێلی هه‌یه، به‌ڵام مانگانه 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار ئه‌دات به‌كرێی ئۆتۆمبێل.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ به لیستێك ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ی تری ئاشكراكردووه:
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی سلێمانی به‌گرێبه‌ست 22 ڕاوێژكاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان موچه‌ی مانگانه‌ی 20 ملیۆن دیناره! ئه‌وه‌ش وه‌زعی ڕێگاوبانهكانمانه كه‌ساڵانه به‌شێكیان به‌هۆی خراپی ڕێگاكانه‌وه به‌قه‌د شه‌ڕی داعش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ده‌ست خۆشی بۆ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتووه‌و موچه‌كانیانی بڕیوه.
- به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوی هه‌ولێر پێویستی به 20 فه‌رمانبه‌ره تاكو بگه‌ڕێن به‌ماڵان دا پاره‌ی ئاو كۆبكه‌نه‌وه به‌ڵام بۆیان دابین ناكرێ!
له‌كاتێكدا بهڕێوهبهرێتییهك هه‌یه له‌هه‌ولێر به‌ناوی دڵنیایی 250 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه به‌بێ كار‌و به‌بێ ده‌وام!
- وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده گرێبه‌ستێكی كردووه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی 2000 قوتابخانه به‌بڕی 250 ملیۆن دۆلار! ته‌نكی ئاوه‌كانی داوه به‌كۆمپانیایه‌ك، بۆریه‌كانی داوه به‌كۆمپانیایه‌ك، بهلوعهكانیشی داوه به‌كۆمپانیایه‌ك، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و 2000 قوتابخانه بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ن!!!!
- وه‌زیر هه‌یه له‌كابینه‌ی پێنجه‌مدا وه‌زیر بووه تاكو ئێسته شوقه‌كانی ناز سیتی له‌هه‌ولێر چۆڵ نه‌كردووه! كه‌مانگانه 3000 سێ هه‌زار دۆلار كرێی شوقهكهیه!!
-حكومه‌ت له شوقه‌كانی ناز سیتی 212 شوقه‌ی هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار، به‌ڵام 100 شوقه‌یان دراوه به‌كه‌سانێك كه له‌حكومه‌تدا نین!!
- له‌گوندێكی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر قوتابخانه‌یه‌ك هه‌یه 23 قوتابی هه‌یه، به‌ڵام 43 كارگوزاری بۆ دانراوه!!
ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه چاره‌سه‌ر كراوه...
- هاوڵاتیه‌ك له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه 240 ملیار دیناری به‌قه‌رزی سودی %3 پێدراوه! له‌م قه‌یرانه‌ش دا لێی نهسهنراوهتهوه!!
- 6500 كه‌س به‌ناوی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌وه به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه موچه وه‌رده‌گرن!
- له‌ساڵی 2015 دا هه‌وڵی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی پێكردووه تاكو وه‌رگرتنی به‌نزینی حكومه‌ت بۆ ئۆتۆمبیلی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ببڕدرێت جگه له پۆلیس و ئاسایش و نه‌خۆشخانه، حكومه‌ت 30 هه‌زار ئۆتۆمبیلی هه‌یه!
- له‌گه‌ڵ هه‌بونی 30 هه‌زار ئۆتۆمبیلی ژماره شینی حكومه‌ت كه‌چی مانگانه 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار ده‌درێت به‌كرێی ئۆتۆمبیل بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان!!
-له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو بینا داگیركراوه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌وه كه‌چی مانگانه حكومه‌ت 2 ملیار‌و 450 ملیۆن دینار ده‌دات به‌كرێی بینا بۆ فه‌رمانگه‌كانی..
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری 12 ئۆتۆمبیلی دراوه به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ! بۆ له‌به‌ر چی؟ نازانرێ!
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری 4 ئۆتۆمبیلی دراوه به‌كه‌ناڵی العراقیه! بۆ نازانرێ! هه‌موو ئه‌مانه هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌یان ده‌درێت!
- له‌مانه سه‌یرتر ئۆتۆمبیلی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دراوه به‌حزبی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانیمان هه‌یه به‌ڵام مانگانه 11 ملیار دینار ده‌ده‌ین به‌كرێی كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌ی قه‌زاو ناحیه‌و شاره‌كان!
- هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك چه‌ندین كارگوزاری بۆ دانراوه كه‌چی مانگانه 4 ملیار‌و 300 ملیۆن دینار ته‌نها ده‌درێت به پاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌و فڕۆكه‌خانه‌كان.
د.ع